بەچاودێری و ئامادەبونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین سمینارێکی بۆ (جێگر نازم حوسێن) بەناونیشانی (گۆڕینی پرۆگرامەکانی یاسا لەبەردەم گۆڕانکارییە نوییەکانی سەردەم) ڕێکخست.
لەو سمینارەدا کە ڕۆژى یەک شەممە، ڕێکەوتی (۲۰۱٦/٦/٥) لە هۆڵی کۆبونەوەکانی سێنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەددین بەئامادەبونی ڕاوێژکارانی وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت و، ڕاگری کۆلێژەکانی یاسا لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان و ژمارەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕانی بواری یاسا بەڕێوەچو، لەسەرەتادا چەند وەتەیەک پێشکەش کرا.
لەو بارەیەوە د.جەمال ڕەسول کە مامۆستا بوە لە زانکۆکانی بەریتانیا چیرۆکی چۆنیەتی وەرگرتنی (جێگر نازم) لە زانکۆیەکی بەریتانی و تەواوکردنی خوێندنی لەو زانکۆیە باس کرد، د.جەمال لە میانەی گێڕانەوەکەیدا بەسەرسامیەوە باسی لە توانا‌و بەهرەکانی جێگر کرد و بەمرۆڤێکی دەگمەن و نمونەو بێ هاوتا وەسفی کرد، وتیشی جێگر نازم یەکێکە لە ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، بۆیه چاوه‌ڕێی زیاتر لێ ده‌كه‌ن و دڵنیام دواڕۆژێكی ڕوناك بۆ خۆی دابین ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له وته‌یه‌كدا دوای ئه‌وه‌ی به‌خێرهێنانی میوانانی كرد، وتی: شانازی ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ سمینارێك بۆ یه‌كێك له خوێندكاره سه‌ركه‌وتوه‌كانی زانكۆكه‌مان ڕێكده‌خه‌ین، هیواشی خواست جیگر نازم له دوا ڕۆژدا بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ست بهێنێ و ببێته یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی نه‌ك هه‌ر كورد، به‌ڵكو سه‌رانسه‌ری جیهان.
د.يوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی (جێگر نازه‌م)ه‌وه وتی: ئیراده‌ی مرۆڤ بۆ گۆڕینی دۆخی ژیانی خۆی و ده‌وروبه‌ری زۆر گرنگه، سه‌باره‌ت به‌كه‌سانی خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌تیش، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئێمه له بایه‌خدان به‌و تویژه گرنگه له سه‌ره‌تاداین، چونكه كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت تا ئیستا وه‌ك پێویست گرنگیان پێ نه‌دراوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ لێره به‌دواوه ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌تایبه‌ت زانكۆكان ده‌بێ بایه‌خی زۆر به‌و بواره تازه‌یه‌ی زانست بده‌ن و له به‌رنامه‌كانیاندا له‌به‌رچاوی بگرن، وتیشی ئه‌ركی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستیه ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ كه‌سانی وه‌ك (جێگر نازم) بڕخسێنێ تا بتوانن بهههرهو تواناكانیان بخه‌نه‌ڕو، د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: دانانی سیستمیكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بهێنێته پێشه‌وه بهئهركیكی هه‌نوكه‌یی له قه‌ڵه‌مدا، وتیشی دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و ژینگه له‌باره‌یان بۆ بڕخسێ له بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت یارمه‌تی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بدات، ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یارمه‌تی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك دلخۆشی خۆی پیشاندا كه گوێ له ئه‌زمونی كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌گرێ، وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی سوپاسی خه‌ڵكی سه‌ركه‌وتو ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له وڵاتی دیكه‌و سیستمی دیكه‌و زمانێكی دیكه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن.
له به‌رامبه‌ردا جێگر نازم وتی: ئه‌و ڕێزلێنانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕێزگرتنه له كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت كه‌سانی به‌هره‌مه‌ند، له هه‌مان كاتدا ڕێزلێنانه له به‌رنامه‌ی تواناسازی كه هانده‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ فراوانكردنی ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و تێكه‌ڵبونی به‌دنیای ده‌ره‌وه‌و سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتو، هیواشی خواست ئه‌و سیستمه‌ی كه وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی بۆ كرد له داهاتویه‌كی نزیكدا دابنرێ بۆ به‌گه‌رخستنی توانا‌و به‌هره‌ی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌روه‌ك سوپاسی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وستافی وه‌زاره‌ت و، د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و، د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و، هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه ده‌ستگیرۆییان كردوه.
پاشان له‌به‌ر ڕۆشنایی ناونیشانی سمیناره‌كه‌ی كه تایبه‌ت بوو به(گۆڕینی پرۆگرامەکانی یاسا لەبەردەم گۆڕانکارییە نوییەکانی سەردەم )، به‌دورودرێژی باسی له‌و جیاوازییانه كرد كه له نێوان سیستمی خویندنی به‌شی یاسا له زانكۆكانی به‌ریتانیاو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ی به‌چه‌ندین خاڵی جیاواز هێناوه، له كۆتایشدا وتی: به‌و پێیه‌ی كه خوێندكاری دوو سیستم بوو، بۆم ده‌ركه‌وت كه لێره فێرت ده‌كه‌ن چۆن له‌به‌ر بكه‌یت، به‌ڵام له زانكۆكانی به‌ریتانیا فێرت ده‌كه‌ن چۆن بیر بكه‌یته‌وه.
جێگر نازم حوسێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (نابینا)یه، به‌ڵام زوتر له كه‌سێكی ئاسایی توانی خوێندنی ماسته‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی به نمره‌یه‌كی زۆر به‌رز له به‌ریتانیا ته‌واو بكات.