وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی مەلا عبداللطيف سەلەفى لەکارەکەى دا

IMG_6009999.jpg

 وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا مەلا عبداللطیف ئەحمەد سەلەفى لەکارەکەى دوربخرێتەوە تاکو ئەنجامى لێژنەى لێکۆڵینەوە دەردەچێت.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند دواى ئەوەى دوو لێژنە لەسەر ئاستى پەیمانگه‌ بۆ لێکۆڵینەوە لەبابەتەکەى مەلا عبداللطيف ئەحمەد سەلەفى پێکهێنرا، دواتریش لێژنەى سێیەم کە لێژنەیەکى وزارییە بۆ هه‌مان بابه‌ت پێکهات. ئەم لێژنەیە بڕیاریدا مەلا عبداللطیف ئەحمەد سەلەفى لە وتنەوەى وانە و پۆستى جێگرى ڕاگرى پەیمانگەى زانستە ئیسلامیەکانى سلێمانى دوربخاته‌وه‌ تاکو ئەنجامى كاره‌كانی ئەو لێژنە وزارییە دەردەچێت.