وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له نوسراوێكدا كە ئاراِستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی كردوەو ئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرەوەیە، بڕیاریدا بەوەرگرتنی (317) خوێندكاری ئێزدی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بەخوێندن لەو بەش و كۆلێژ و فاكەڵتی و زانكۆیانەی كە ناویان لێیی هاتۆته‌وه.
وەك لە نوسراوەكەدا هاتوە، وەرگرتنی ئەو خوێندكارانە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی خراپی باردۆخی ئەمنی خوێندكارانی ئێزیدیه كە ناتوانن لە زانكۆكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بەردەوام بن لە خوێندنەكانیان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو خوێندكارانە دەكات كە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتوە بەزوترین كات پەیوەندی بكەن بەو بەش و كۆلێژ و فاكەڵتی و زانكۆیانەی كە ناویان لێیی هاتۆتەوە بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان تا لە ساڵی نوێی خوێندنی (2014-2015) له كوردستان درێژە بەخوێندن بدەن.
وه‌رگرتنی (138) خوێندكاری كه‌ركوك و (317) خوێندكاری ئێزدی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و خوێندكارانهیه كه ناتوانن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاست و پارێزگای نه‌ینه‌وا درێژه به‌خوێندن بده‌ن، بۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ژماره خوێندكاره‌ی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت، به‌م پییه‌ش ئه‌و (450) خوێندكاره ده‌رفه‌تی خوێندنیان له كوردستان بۆ ڕه‌خساو شانبه‌شانی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان درێژه به‌خوێندنی ئاسایی خۆیان ده‌ده‌ن.