گرێبەستی نێوان زانکۆی کۆیە و پەیمانگایەکی بەریتانی-ئەمریکی

newsitem-1561-04062013-ku.jpg

 لە درێژەى هەوڵ و کۆششەکانى زانکۆى کۆیە بە مەبەستى پەروەردەکردن و پێگەیاندنى خوێندکاران و بڵاوکردنەوەى زانست و زانیارى، ڕۆژى 29/5/2013 بە ئامادەبوونى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن گرێبەستێکى لەگەڵ پەیمانگایەکى بەریتانى-ئەمریکى کەپلەن ئینترنەشنال واژۆ کرد بۆ فێرکردنى زمانى ئینگلیزى بە شێوەکى فەرمى و ستاندارد. پەیمانگای کەپلەن کۆمپانیایەکى ئەهلییە و لە (30) وڵاتى دنیادا لقى لەم پەیمانگایە هەیە.

بەڕێز د.دیلان مجید ڕۆستەم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کار و بارى زانستى و خوێندنى باڵا لەم پەیوەندیەدا لە لێدوانێکى بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن ڕایگەیاند کەوا دواى هەوڵ و ماندو بونێکى زۆر و وتووێژ لە نێوان زانکۆى کۆیە و ئەم کۆمپانیایە توانیمان ئەم پەیمانگایە بۆ جارى یەکەم و وەک یەکەم زانکۆ بێنینە ناو عێڕاق و لە هەرێمى کوردستان و لە زانکۆى کۆیەدا لقێکى بکاتەوە. هەروەها ڕایشى گەیاند کەوا ئەم پەیمانگایە پەیمانگایەکى ئەهلییە هەر کەسێک کە ئارەزو مەند بێت دەتوانێت بە پێدانى نرخى دیارى کراوە لەدواى دەرچونى لە تاقیکردنەوەیەکى سەرەتاى ئەنجام دەدرێت لەسەر دیاریکردنی ئەستی زمانی ئینگلیزى، بەشدار ببێت. وە هەروەها بەڕێزیان ڕایشیگەیاند کەوا ئەو خوێندکارانەى ناویان لە پڕۆژەى توانا سازیدا هاتۆتەوە زۆر بەئاسانى دەتوانن بەشدار بن و حکومەت هەرێمی کوردستان لە کاتى بەشدار بونیان لەم پەیمانگایە بۆ فێربونی زمانى ئینگلیزى پشتگیرو یامەتى دەریان دەبێت.

بۆ زانیاری پتر و خۆتومار کردن تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئەم سنترە بکەن.


http://kuelc.koyauniversity.org