ئاگادارییەک لە بەرنامەی تواناسازییەوە

newsitem-1127-01.10.2011-ku.png

 ئاگاداری كاندیدە سەرکەوتووەکان و پێشکەشکارانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كه‌ین کە ژمارەیەک لە زانکۆکانی بەریتانیا لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بانگهێشت کراون بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هاوکاری ئەوخوازیارانە بکەن کە دەیانەوێت لە زانکۆکانی بەریتانیا درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن. نوێنەرانی ئەو زانکۆیانە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧/١٠/٢٠١١ پێشوازی لە کاندیدەکان و پێشکەشکارانی بەرنامەی تواناسازی دەکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی دەربارەی

وەرگرتنی ئۆفەر و تاقیکردنەوەی ستانداردی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی ڤیزا.

 

شوێن: هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەددین.

كات:  ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧/١٠/٢٠١١ کاتژمێر ٩ی سەرلە بەیانی تا ٥.٣٠ ی ئێوارەتێبینی : كاندیدان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی ئاماده‌بوونتان وێنه‌یه‌ك له‌ بڕوانامه‌و (Financial Support Letter) له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن.

ناوی زانكۆ به‌شداربووه‌كان: 

1. Aston University

2. Cardiff University

3. Durham University

4. Sheffield Hallum University

5. University of Bradford

6. University of Derby

7. University of Liverpool

8. University of Sheffield

9. University of Wolverhampton

10. University of Central Lancashire

11. Spinnaker College

12. Warwickshire College

13. London Corporate Training (business training company(