ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە هەڵبژاردنى مامۆستایان

بڕیارە ڕۆژى پێنچ شەممەى داهاتوو (2/12/2010) ،پڕۆسەى هەڵبژاردنى مامۆستایان لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان دەست پێبکات .
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە مامۆستایانى بەڕێز دەکات ،بە شێوەیەکى کارامە و بە پەرۆشەوە بەشدارى پڕۆسەى هەڵبژاردن بکەن و هەوڵبدەن بە شێوەیەکى  وشیارانە و  شێوازێکى مەدەنیانە، نوێنەرانى خۆیان بۆ گۆنگرەى داهاتووى (یەکێتى مامۆستایان ) هەڵبژێرن .
بۆ ئەوەى ئەو مامۆستایانەى، کە لە داهاتوو دەبن بە نمایندەى مامۆستایان بە شێوەیەکى یەکسانیخواز داکۆکى لەبەرژەوەندى مامۆستایان بەگشتى بکەن،لەهەمانکاتدا ببنە پاڵپشتێک بۆ ڕەوتى گەشەى خوێندن و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى قوتابیان – خوێندکاران لە هەرێمى کوردستان .
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وێراى ئەوەى هیواى سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردنەکە دەخوازێ، لە هەمانکاتدا خوازیارە، کەوا پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکى شەفاف و دیموکراتییانە بەڕێوەبچێت .


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى