وەزارەتى خوێندنى باڵا ۆرکشۆپێک لەبارەى دڵنیایى جۆریى ساز دەکات

ڕاوێژکاری وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند "بە ئامادەبوونى شارەزا و پسپۆڕانى ناوەکى و دەرەکى ۆرکشۆپێک دەربارەى پڕۆسەى جێبەجێکردنى سیاسەت و ستراتیژیەتى دڵنیایى جۆریى لە تەواوى دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا ساز دەکرێت".

بە مەبەستى ڕوونکردنەوە و تیشک خستەنەسەر میکانیزم و پرۆگرامى دڵنیایى جۆریى لە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕۆژى شەممە 0102/3/72وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دیوانى وەزارەت، ۆرکشۆپێکى دەربارەى کاراکردنى لێژنەکانى تایبەت بە دڵنیایى جۆرى لە زانکۆکان ساز کرد.

د. بێریوان خەیلانى ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ کاروبارى زانستى و سەرپەرشتیارى پرۆسەى دڵنیایى جۆریى لە وەزارەت گوتى "ئەم ۆرکشۆپە بە ئامادەبوونى وانەبێژ و پسپۆڕى ئەمەریکى د.کاسرین کارلۆ لێپرسراوى فەرمانگەى هەڵسەنگاندن لە زانکۆى ئۆکلاهۆما بۆ لێژنەکانى تایبەت بە پرۆگرامى دڵنیایى جۆرى بەڕێوە دەچێت"، هەروەها خەیلانى گوتیشى " لێژنەکە لە جێگرى سەرۆک زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا پێک دێن و کارەکانى ئەم ۆرکشۆپەش بە هاوکارى لەگەڵ زانکۆى ئەپلاشیانى ئەمەریکى بەڕێوەدەچێت کە ماوەکەى دوو ڕۆژ لە 72 تا 82ى ئادار دەخایەنێت".

ئەم ڕاوێژکارە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد "لەلایەکى تر لە مانگى داهاتووى ئەمساڵدا شاندێکى وەزارەت لە وڵاتى بەحرێن بەشدارى لە ۆرکشۆپێکى تایبەت بە پرۆسەى دڵنیایى جۆریى دەکات، کە لەلایەن ئەنجوومەنى کولتوورى بەریتانى ڕێک دەخرێن، کە تیایدا یاریدەدەرانى سەرۆک زانکۆکان و نوێنەرانى چەند زانکۆییەکى پەیوەندیدار و کۆمیتە زانستییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم  بەشدار دەبن