وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى هەلى گواستنەوەى ڕاژەى (54) پەنجاو چوار فەرمانبەر بە پێى پسپۆرى جيا لە سەر ميلاكى وەزارەتە جياجياكانى ترى حكومەتى هەرێمى كوردستان بۆ سەر ميلاكى زانکۆى کۆیە بۆ جاری دووهم ڕادەگەێنێت.
بۆيە ئەو فەرمانبەرانەي خوازيارن بە گواستنەوەى ڕاژەكانيان بۆ سەر ميلاكى زانكۆى كۆيە و, مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن سەردانى بەرێوەبەرايەتى كاروبارى ياسايى لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە بكەن بۆ وەرگرتنى فۆڕم.
دوا کات بۆگەڕانەوەى فۆرمەكان (١٥/١٠/٢٠١٥) دەبێت, دواتريش لە ڕێگەى لێژنەى تايبەت چاوپێكەوتن بۆ خوازياران دەكرێت. چاوپێکەوتن لە بيناى سەرۆكايەتى زانکۆى کۆیە لە سەعات (٩:٠٠)ى سەرلەبەيانى ڕێکەوتى (٢2/١٠/٢٠١٥) دەبێت.
مەرجەكان:
1. بەڵێننامە پڕ بكاتەوە بۆ ماوەى ( 5 ) ساڵ لە زانكۆى كۆيە داواى گواستنەوەى ڕاژە نەكات.
2. پێشكەش كردنى CV تايبەت بە پسپۆڕى و كارەكەى.
3. خوازيار دەبێ لارى نەبونى وەزارەتەكەى خۆى پێش وادەى چاوپێكەوتنى ئامادە بكات.
4. خوازیار دەبێت هەموو مەرجەکانی پلەی وەزیفی داواکاری هەبێت.
ژ |
پسپۆڕى |
بڕوانامە |
ژمارە |
١ |
ميكانيك |
پەيمانگهى تەكنيكى |
١ |
٢ |
نەوت |
پەيمانگهى تەكنيكى |
٢ |
٣ |
IT |
پەيمانگهى تەكنيكى |
١٠ |
٤ |
كارەبا |
پەيمانگهى تەكنيكى |
٢ |
٥ |
تكييف و تبريد |
پەيمانگهى تەكنيكى |
٤ |
6 |
بيناكارى – ڕسم هندسى- ڕوپێو |
پەيمانگهى تەكنيكى |
١ |
٧ |
پەرستارى |
پەيمانگهى تەكنيكى |
٢ |
٨ |
پەرستارى |
بەكالۆريۆس |
٢ |
٩ |
كتێبخانە |
پەيمانگهى تەكنيكى |
٢ |
١٠ |
IT |
بەكالۆريۆس |
٢ |
١١ |
زمانى ئينگليزى |
بەكالۆريۆس |
٢ |
١٢ |
كارگوزار – نێر |
سەرەتايى |
٥ |
١٣ |
كارگوزار – مێ |
سەرەتايى |
٥ |
١٤ |
باخەوان |
سەرەتايى |
٥ |
١٥ |
شيكارى |
پەيمانگهى تەكنيكى |
٢ |
١٦ |
چاككردنەوەى كۆمپيوتەر |
هەر بڕوانامەيەك |
٢ |
١٧ |
پاسەوان |
سەرەتايى |
٥ |