وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێویستى بە گواستنەوەى ڕاژەى ( 2) دوو فه‌رمانبه‌ر كارگوزار لە دەزگاو دامەزراوەکانى دیکەى حکومەتى هەریمى کوردستان بۆ ناو دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى هه‌یه.
ئه‌ركی ئه‌و كارگوزاره له هه‌ردوو بەڕێوبەرایەتی خۆیەتی و، بەڕێوبەرایەتی بەدواداچونی پۆستەكان ده‌بێت بۆ هێنان و بردنی نووسراوەكانی ئەو دوو بەرێوبەرایەتیه له ناو دیوانی وه‌زاره‌ت.
هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زو ده‌كات و مه‌رجه‌كانی تێدایه، ده‌توانێت له‌ماوه‌ی دیاریكراودا (c.v) خۆی پێشكه‌ش بكات.
مه‌رجه‌كان
1. بروانامەی سەره‌تایی هەبێت
2. تەمەنی له خوار (30) ساڵ بێت
3. له ڕه‌گه‌زی نێر بێت
4. خزمەنی لە دوو ساڵ كەمتر نەبێت
5. لاری نەبونی وەزارەت و فەرمانگەكەی هەبێت بە پلەكەیەوە
6. داوای گۆڕینی ناونیشان و گواستنەوە نەكات، تەنانەت ئەگەر بڕوانامەی بەرزتریشی به‌ده‌ست هێنا تا ماوەی سێ سال.
7. دواكات بو پێشكەشكردنی (c.v) تا كوتایی دەوامی (13-10-2015) ڕۆژی سێ شەمە ده‌بێت.
8. پێویسته خوازیار داخوازینامهكهی و (c.v)ه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئەم ئیمێلە( jobs@mhe-krg.org)بكات.