تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانی زمان ئەنجام دەدرێت

تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینیگلیزی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خوازیارانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا و نازناوی زانستی ئاگادار ده‌كات، ڕێکەوتی (١٨/١/٢٠٢٠) تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی لەسەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و سلێمانی و دهۆک ئەنجامدەدرێت.

لەو بارەیەوە د. محمد حوسێن سەرۆکی لێژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سایتی (www.mhe-krg.org)ڕاگەیاند: بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی شێواز و چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاست بۆ بەشداربوان لە خولەکانی فێرکاری زمانی ئینگلیزی، لێژنەی پێداچونەوەو بە مەرج و ڕێنماییەکانی سەنتەرەی زمان لە زانکۆکان کۆبۆوە.

لەبارەی ناوەرۆکی کۆبونەوەکە د. محمد حوسێن وتی: لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا ڕێکەوتی  (١٨/١/٢٠٢٠) لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی (سەڵاحەدین، سلێمانی و دهۆک) تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەنجامبدرێت.

بۆ ئەم مەبەستە ئەوانەی ناویان تۆمارکردەوە دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممەی دهاتوەوە کە دەکاتە ڕێکەوتی (١٢/١/٢٠٢٠) سەردانی سەنتەرەکانی زمان بکەن کە ناویان لێ تۆمار کردووە بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.