ئەنجامى بەرایى کاندیدەکانى زەمالەى حکومەتى هەنگاریا

Budapest_panorama

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری ئەو پێشکەشکارانەی زەمالەی حکومەتی هەنگاریا دەکات، کە لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێدا (شۆرت لیست کراون) و، لە لیستی خوارەوەدا ناویان هاتوە،  بە زووترین کات لە ڕێگەی ئیمەیلی (scholarships@mhe-krg.org) ئەم دۆکیومێنتانەی لای خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن:

  1. بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) بۆ ئەو کاندیدانەی داواکاریان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر پێشکەش کردوە، بڕوانامەی (بەکالۆریۆس و ماستەر) بۆ ئەو کاندیدانەی داواکاریان بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا پێشکەش کردوە.
  2. بڕوانامەی  ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS, IBT TOEFL, PEARSON).
  3. بۆ ئەو کاندیدانەی فەرمانبەری حکومەتن پێویستە پوختەی ڕاژەکانیان پێشکەش بکەن.

دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی دۆکیومێنتەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٣٠/٣/٢٠١٧) یە، هەر پێشکەشکارێک لە ماوەی دیاریکراودا دۆکیومێنتە داواکراوەکان پێشکەش نەکات، ئەوا لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکەدا مافی نامێنێت.

 

 

لێرە کلیک لەسەر لیستى ناوى کاندیدەکان بکە