وەزارەتى خوێندنى باڵا خولى پەرەپێدانى تواناى زمان دەکاتەوە

xwli zman

بەئامانجى بەرزکردنەوەى تواناى فەرمانبەران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خولێکى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى بۆ فەرمانبەران کردەوە.

ئەو خولە کە بەهەماهەنگى ڕێکخراوى ئەمدیست کراوەتەوە، ماوەى زیاتر لە چوار مانگە بەردەوام دەبێت و، ڕۆژانە وانەکان لەلایەن ستافێکى نێودەوڵەتى خاوەن ئەزمون و شارەزای بوارەکە دەوترێنەوە.

خولەکە لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستا و پسپۆڕى زمانى ئینگلیزى لە ڕێکخراوى (ئەمدیست) دەوترێنەوە، لە چوارچێوەى خولەکە و لە میانەى پێشکەشکردنى بابەت و لایەنەکانى زمان، فەرمانبەرانى وەزارەت فێرى زمانى ئینگلیزى دەکرێن.

کردنەوەى ئەم خولە بۆ پەرەپێدانى تواناى فەرمانبەران، بەشێکە لە پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى شارەزایى و تواناى فەرمانبەران بۆ تێکەڵبون و ئاشنابون بەکەلتور و ئەزمونى وڵاتانى پێشکەوتو.