ئاگاداریەک بۆ ئەو خوێندکارانەى بەنیازن لە دەرەوەى وڵات بخوێنن

wezaret

ماوەیەکە ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا بەڕێگەى جیا لە نێو فێرخوازان و ناوەندەکانى خوێندن سەرەنجى فێرخوازان بۆ خۆیان ڕادەکێشن و، پارە لە خەڵکى وەردەگرن لەبەرامبەر هێنانى قبوڵى زانکۆیى لە زانکۆکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و، واشى لە خەڵکى دەگەێنن کە نوێنەرایەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن!

بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم خوێندکاران و فێرخوازان ئاگادار دەکات بەقسەى ئەو کەس و لایەن و کۆمپانیانە فریو نەخۆن، چونکە دور و نزیک هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە وەزارەتەکەمانەوە نیە و بەهیچ جۆرێکیش بەرپرسیار نین بەرامبەر بەقسە و بەڵێنەکانیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێوشوێنى ڕەوانەکردنى خوێندکاران بۆ دەرەوەى وڵات بەپێیى ڕێنماییەکان ڕێکخستوە و، هەر خوازیارێکیش ئەخوازێت لە زانکۆکانى دەرەوەى وڵات لەسەر خەرجى تایبەتى خۆیان درێژە بەخوێندن بدات دەتوانێت سەردانى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان بکات، یان سەردانى وێبسایتى وەزارەت بکات بۆ زانینى لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لە هەرێمى کوردستان و، چۆنیەتى کردنەوەى دۆسیەى تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان.