بۆ خوێندن لە زانکۆکانی فەرەنسا

 بە مەبەستی هاوکاریکردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی بۆ ئەوەی بتوانن لە زانکۆکانی فەرەنسا درێژە بە خوێندنی ئەکادیمی بدەن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوکاری ڕێکخراوی (CNOUS) ی فەرەنسی کونسوڵگەری فەرەنسا پرۆژەی (MHE-CNOUS) یان گەڵاڵە کرد، لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی هاوکاری دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن ئۆفەری کۆرسی زمان و کۆرسی ئەکادیمی لە زانکۆکانی فەرەنسا بەدەست بهێنن و خوێندنی باڵا لەو زانکۆیانە تەواو بکەن، هاوکات هە لەم پرۆژەیەدا کارئاسانی تەواو بۆ وەرگرتنی ڤیزاو هاوکاری لۆجیستی پێشکەش بە کاندیدەکان دەکرێت.

بۆیە ئاگاداری کاندیدە سەرکەوتووەکانی خولی یەکەم و دووەمی بەرنامەی تواناسازی دەکەین، ئەوانەی خوازیارن کە لە زانکۆکانی فەرەنسا خوێندنی ماستەر یان دکتۆرا تەواوبکەن، ئەوا بەزوترین کات فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری تایبەت بە پرۆژەی ( MHE-CNOUS Application Form ) لە ماڵپەری وەزارەتی خوێندنی باڵا دابگرن و دوای پڕکردنەوە فۆرمەکە لەگەڵ ئەم دۆکومێنتانەی خوارەوە بینێرن بۆ فەرمانگەی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

 دۆکیومێنتەکان بریتین لە:
  1. کۆپییەک لە بڕوانامەی تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS, TOFEL, Password) (ئەگەر هەبێت).
  2. کۆپییەک لە بروانامەی لێهاتوویی زمانی فەرەنسی (ئەگەر هەبێت). 
  3. کۆپییەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس / ماستەر بە نمرە 
  4. کۆپییەک لە پاسپۆرتی عێراقی (جۆری A یان G) 
  5. کۆپییەک لە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی