لە پێشبڕکێیەکی ئەکادیميدا پزیشکێکی کورد پلەی یەکەم بەدەست دێنێت

2222222222.jpg

 ساڵانە بۆ خوێندکارانی خوێندنى باڵا لە بواری کاڕگێری تەندروستی بە سپۆنسەری دەستەی بەڕیوەبەرانی خزمەتگوزاری ئەمریکی پێشبڕکێیەک لە ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

لە پێشبڕکێ ئەمساڵدا خوێندکارێکى کورد پلەى یەکەمى ئەو پێشبڕکێیەى لەسەر ئاستى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و کەندا بەدەستهێنا.

د.ڕێبین زیخانی  کە ماستەرى لە زانکۆى ماریوود لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بواری سیستەمی تەندروستی بە پلەی نایاب بەدەست هێناوە، لە کاتی خوێندنی ماستەرەکەیدا، بیرۆکەی (٧) هەنگاو بۆ نەهێشتنی هەڵە لە کەرتی تەندروستی ئامادە کرد و، دواتر بەو بیرۆکەیە بەشداری پێشبڕکێیەکى ئەکادیمی ساڵانە دەکات. لەو چوارچێوەیەشدا دواى ئەوەى ئەنجامى پیشبڕکێیەکە ڕاگەیندرا (د.ڕێبین زیخانی) پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئەمریکاو کەنەدا بەدەست هێنا،  دواتریش بانگهێشتى کۆنگرەی ساڵانەی بەڕێوەبەرانی تەندرووستی ئەمریکی لە شیکاگۆ کرا، لەویشدا دواى ئەوەى وتارێکى پێشکەش کرد، لەلایەن ڕێکخەرانى پێشبڕکێیەکەوە خەڵاتى براوەى یەکەمى پێشکەش کرا.

د.ڕێبین زیخانی دەرچووی زانکۆی هەولێری پزیشکییەو، لە ئێستادا جێگیری فەرماندەی کاروباری پزیشکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگەیە