وەرگرتنى دەرچووانى پەیمانگەکان لەزانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان دەستى پێکرد

newsitem-1770-25.07.2014-ku.jpg.jpg

زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان رادەگەیەنن کە لە 20/7/2014 پرۆسەى وەرگرتنى دەرچووانى پەیمانگە تەکنیکەیەکان لەکۆلێژە تەکنیکیەکان دەستى پێکرد و تا 20/8/2014 بەدەوام دەبێت . خوازیاران دەتوانن لە تۆمارى ئەو پەیمانگەیەى لێى دەرچوون داواکارى پێشکەش بکەن.فۆرمى تایبەت بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکراوە. یەکێک لە مەبەستەکانى کردنەوەى زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان رەخساندنى دەرفەتە بۆ قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەى درێژە بدەن بە خوێندن بۆ بەدەست هێنانى بروانامەى بەکالۆریوس. دەرچوانى پەیمانگە تەکنیەکان دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ تەواوکردنى بروانامەى بەکالۆریوسى تەکنیکى لە کۆلیجە تەکنیکییانەدا کە لەگەل پسپۆریەکەیان دەگونجێت .ئەو دەرچووانەى پەیمانگە کە لە کۆلیجى تەکنیکى وەردەگیرین لە قۆناى دووەم دەوام دەکەن . ئەو پەیمانگانەى کە لە کۆلیجى تەکنیکى لە پسپۆرییان ناکرێتەوە هەمان رێنمایی ناوەند وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکارانیان لەسەر جێبەجێدەکرێت. ئەمەى خوارەوە رێنماییەکانى وەرگرتنە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان: 1- رێژەى 60% ى پلانى وەرگرتنى بەشە زانستیەکان بۆ دەرچووانى ئامادەیی دەبێت . ئەم قوتابى و خوێندکارانە لە رێگەى ناوەندى وەرگرتنەوە لە قۆناغى یەکەم وەردەگیرێن . 2- رێژەى20% پلانى وەرگرتنى بەشە زانستیەکان بۆ دەرچووانى ئەمساڵى پەیمانگە تەکنییەکان دەبێت کە لەقۆناغى دووەم وەردەگیرین. مەرجەکانى وەرگرتنى ئەم دەرچووانە بەم شێوەى خوارەوە دەبێت. ا-تەنیا ئەو قوتابى/خوێندکارانەى تێکڕاى نمرەیان لە 65 زیاترە و تەمەنیان لە 40 ساڵ تێنەپەڕیوە ( بە پێى ساڵنامەى تەقویمى) دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ وەرگیران لە کۆلیجە تەکنییەکان. ب‌-پێشکەش کردن وەرگرتن و تەواوکردنى خوێندنى بە کالۆریوس راستەوخۆ پاش دەرچوونى ئەنجامى کۆتایی تاقى کردنەوەکان (خولى یەکەم ) دەست پێدەکات ولە رێگەى بەرێوەبەرایەتى تۆمارى زانکۆوە ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەم مەبەستە فۆرمێکى تایبەت لە لایەن هەرسێ زانکۆوکانەوە دابەش دەکرێت. ت‌- مەرج نیە هەر قوتابیەک/خوێندکاریک کە داواکارى پێشکەش کرد وەربگیرێت لەبەر ئەوەى وەرگرتن بەپێ پلانى بەشە زانستیەکان دەبێت، بۆ پرکردنەوەى کورسیەکان بە پێى پلانى وەرگرتن، ریزبەندى نمرەى دەرچوونى دبلۆم دەکرێت بە پێوەر بۆ دەستنیشانکردنى خوازیارە سەرکەوتووەکان و هیچ پێوەرێکى تر بەکارناهێنرێت. پ‌- ئەو خوازیارانەى سەرکەوتوو دەبن لە قۆناخى دووەم وەردەگیرێن و ئەگەر وانەیەک یا زیاترى قۆناخى یەکەمیان نەخوێندبوو ئەوا دەکرێت لە هەمان کاتى خوێندنى ئاساییدا بخوێنن (بەشێوەى سەربارکردن). بە پێى رێنماییەکانى سەربارکردن لەوانەیە قوتابى/خوێندکار بگەڕێنرێتەوە قۆناخى یەکەم. 3 - ا. رێژەى 20% پلانى وەرگرتن لە هەر بەشێکى زانستى تەرخان دەکرێت بۆ دەرچووانى سالانى پێشووتر (خولى یەکەم و دووەم). وەرگرتن بە هەمان میکانیزمى سەرەوە دەبێت بە مەرجێک خوازیار تەمەنى لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت بە پێى ساڵنامەى تەقویمى. بە مەرجێک تێکڕاى نمرەیان لە 65 کەمتر نەبێت. ب.ئەوانەى دامەزراون پێویستە لایەنى کەم پاش وەرگرتنى بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى (تا 1/ 9 ى ساڵى خوێندن) دوو ساڵ خزمەتیان هەبێت. سەرەڕاى هێنانى لارینەبوون بە پێدانى مۆڵەتى خوێندن لە فەرمانگەکەى خۆیان. 4– لە وەرگرتنى قوتابیان/خوێندکاراندا بۆ تەواو کردنى بەکالۆریوس سنورى جوگرافى رەچاو ناکرێت واتە وەرگرتن پابەند نابێت بەشار و پارێزگاى تەواو کردنى دبلۆمەوە بەلام رێنماییە گشتییەکانى خوێندن سەبارەت بە بەشى پارێزگا و دەرەوەى پارێزگا رەچاو دەکرێت. پلانى وەرگرتن بەپێى رێژەى دەرچوانى بەشە زانستیەکانى هەر پەیمانگەیەک دابەش دەکرێت. میکانیزمى پێشکەشکردن و وەرگرتنى دەرچووانى پەیمانگە تەکنیکیەکان: 1.پێشکەشکردن راستەوخۆ لە رێگەى تۆمارى گشتى زانکۆوە دەبێت. 2.کاتى پێشکەشکردن لە 20/ 7/ 2014 تا 20/ 8/ 2014 دەبێت. 3.راگەیاندنى ناوەکان بەشێوەى بەرایى لە 1/9/2014 دەبێت. 4.ماوەى یەک هەفتە تەرخان دەکرێت بۆ گازاندەکات، واتە تا 8/9/ 2014 5.لە 15/9/2014 ئەنجامى وەرگرتنەکە بۆ وەزارەت بەرزدەکرێتەوە. 6.لە 21/ 9/ 2014 ئەنجامى کۆتایى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رادەگەیەنرێت. بەشەکانی وەرگرتن لە زانکۆ پۆلیتەکنیەکان لە هاوپێچدا بببنە.