ڕونكردنەوەیەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

newsitem-1634-06.11.2013-ku.jpg

ماوەی چەند ڕۆژێكە بۆ چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن، بەڕێوەبەری تۆماری زانكۆی سلێمانی لێدوانی جیایی سەبارەت بەوەرگرتنی قوتابیان و خوێندكارن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خویندنی (2013-2014)دەدات،

بەڵام ئەو لێدوانانەی ناوبراو چ ئەوانەی پەیوەندیان بەكاتی ڕاگەیاندن وەرگرتنی قوتابیان و خوێندكارانەوە هەیە و، چ ئەوانەشی كە پەیوەندیان بەژمارەی خوێندنكاران و قوتابیانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگەكانەوە هەیە هیچیان پشت ئەستور نین بە بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەڵكو ژمارەكان تەنها خەمڵاندنی بەڕێوەبەری تۆماری زانكۆی سلێمانیەو كاتەكانیش تەنها پێشبینییەكی ناوبراوە، چونكە دیاریكردنی ژمارەی وەرگیراوان و كاتی ڕاگەیاندنی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان تەنها لە دەسەڵاتی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیە، هەر كاتێكیش پڕۆسەكە تەواو كرا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەكانەوە قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە.