بۆ کاندیدانی تواناسازی لە زانکۆی ئەمریکی

newsitem-1577-12.07.2013-ku.png

 ئاگاداری سەرجەم ئەو کاندیدانەی بەرنامەی تواناسازی دەکەین کە بەشداری کۆرسی زمانی ئینگلیزییان کردووە لە زانکۆی ئەمەریکی عیراق/سلێمانی لە ئاستەکانی فەندامێنتاڵ و لێڤڵی یەک و دوو،لە ڕۆژانی ٢٣-ـ ٣١/ ٧ /٢٠١٣ لە کاتژمێر (٩) ی سەرلەبەیانی هەتا (٣) ی پاش نیوەڕۆ سەردانی بەشی (Testing Centre) لە زانکۆی ئەمەریکی عیراق/سلێمانی بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی (TOEFLـiBT-). پێویستە کاندیدەکان کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرتەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن.