بۆ كاندیدانه‌ی تواناسازی کە ده‌یانه‌وێت له‌ مالیزیا بخوێنن

ئاگاداری کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی دەکەین کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨/١٠/٢٠١١ بەرێوەبەری گشتی خوێندنی باڵای مالیزیا لەگەڵ شاندێکی یاوەری سیمیناریک ساز دەکەن لەژێر ناونیشانی (هەلی خوێندنی بالا لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی مالیزیا)، ئەو کاندیدانەی ئارەزووی خویندنیان لە مالیزیا هەیە دەتوانن لە ڕێاگانی ئەم سیمینارەوە زانیاری بەسوود دەربارەی خویندن لە وڵاتی مالیزیا وەربگرن.

کاتی ئەنجامدانی سیمینارەکە: رۆژی ٨/١٠/٢٠١١ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی

شوێن: هۆلی كۆنفرانس، ناوه‌ندی رۆشنبیری كۆمه‌لایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین / ته‌نیشت كۆلیژی ئه‌ندازیاری / سه‌ر رێگای كه‌ركوك.