وەزیری خۆیندنی باڵای تورکیا وپێشرەوە ئەکادیمیەکان بەشداری دەکەن لەکۆنگرەی جیهانی لەهەولێر

بۆ ئامادە بوون لەکۆنگرەی نێودەولەتی بۆ چالاککردنی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان، رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵای تورکیا ونزیکەی  200 لەزانا وپێشڕەوە ئەکادیمیەکان نیشاندراوە کەبریارە لەناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ئەم ساڵدا ببەسترێت.

لیژنەی رێکخستنی کۆنگرە رەزامەندی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵای تورکیا ونزیکەی 200 لەگەورە زانا وپێشرەوە ئەکادیمیەکان لەزانکۆ گەورەکانی جیهان وچەندین ووڵات پی گەیشت بۆ ئامادە بوون لە کۆنگرەی ناوبراو کەبریارە لە ماوەی 14-16 کانونی یەکەمی 2010 لەشاری هەولێر ببەسترێت

لەژیر دروشمی ((Bridging The Research Gap)) بەئامانجی دروستکردنی تۆری پەیوەندی فراوان درێژ خایەن لەنێوان کارمەندانی بواری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی لەهەرێمی کوردستان وهاوتاکانیان لەزانکۆ جیهانیەکاندا لەچوارچێوەی ستراتیجی نوێ وەزارەت ئەنجامی دەدات بۆ بەرزکردنەوەی کەرتی خوێندنی باڵا بەگشتی ورەوتی توێژینەوەی زانستی وخوێندنی باڵا بەتایبەتی.

لیژنەی رێکخستنی کۆنگرە رەزامەندی لەزۆرێک لەوەزیر وسەرۆک زانکۆ وبەرپرسانی ناوەندەکانی توێژینەوەی پی گەیشت ولەوانە د.ڕندرۆ ڕونالدز ڕاوێژکاری زانستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و د.مایکڵ وایت شارەزا لەکاروباری پەروەردە وخوێندن لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. زوری بەشداربوانی کۆنگرە لە زانکۆکانی ووڵاتانی ئەمریکا،بریتانیا، فەرەنسا،ئوسترالیا،کەنەدا،سوید،هۆلەندا،مالیزیا،تورکیا،بەلجیکا،ئوردون ومەسر و ووڵاتانی تر بەشداری دەکەن.هەروەها زیاتر لە 30 لەگەورە زانایانی زانکۆکانی عێراق لەدەرەوەی هەرێم بەشداری دەکەن لەکۆنگرەکە،ئەمە سەرباری بەشداریکردنی دەیان زانای کوردی لەدەرەوەی ووڵات. 

چاوەروان دەکرێت لەکۆنگرەدا ((بەهێزکردنی هەوڵەکانی وەزارەت بۆدانانی کەرتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی لەکوردستان لەسەر نەخشەی زانستی وئەکادیمی جیهانی وهەروەها چالاک کردنی ڕۆڵی لەبەرنامەکانی گەشەپێدانی هەرێم ودابین کردنی پێداویستیەکانی بازاری کار))

کارەکانی کۆنگرە دووبارەکراو نیە بەڵکو دابەش دەکرێت بەسەر دەیان وورک شۆپ بۆلێکۆلینەوە لەبابەتە تایبەتمەندیەکان، بۆ نموونە: سیاسەتەکانی توێژینەوەی زانستی، سەرپەرشتی کردنی هاوبەش لەبوارەکانی توێژینەوەی زانستی، سیستمی دڵنیای جۆری وپشت بەستن، وەبەرهێنان لەکەرتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی وبەرنامەی ناردنی تایبەت بەهەرێم وبنیاتنانی توانای مرۆیی.

حکۆمەتی هەرێمی کوردستان لە کانونی یەکەمی 2009 بریاری دا لەسەر ستراتیجی نوێ وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی لەکوردستان کەئاسۆ وڕوانینی نوێ وپلانی ئاواتە خواستن لەخۆ دەگرێت وبەتایبەت لەبواری بنیاتنانی تواناکان وجۆری خوێندنی باڵا.