تاقیکردنەوەى وەرگرتن لە بەشى راگەیاندن دوادەخرێت

دوابەدواى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ وەرگیران لە بەشەکانى راگەیاندنى زانکۆ و پەیمانگاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، دوێنێ چوارشەممە 20/10/2010 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبووونەوەى ئاسایى خۆیدا بڕیاردا بە دواخستنى تاقیکردنەوەى توانست بۆ بەشەکانى راگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان، تاوەکو لێژنەى سەرپەرشتیار چاو بە رێنماییەکانى وەرگرتندا بخشێنێتەوە