نوفمبر 2016

چەند بڕیارێکى گرنگ بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەى وڵات

وه‌زاره‌ت + خوێندن+ ده‌ره‌وه‌

لە دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناو ئەو لێکەوتانەى کە لە ئەنجامدا هاتە ئاراوەو گەڕانەوەى ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى  بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە نوسراوى ژمارە (٣٥٠) لە ڕێکەوتى (١٢/٥/٢٠٢٠) ئەم بڕیارانەى خوارەوەى دەرکرد:

  • وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەنێت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات کە  تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.
  • سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتوەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە ئەوا لە دواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاددەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.
  • ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان ڕانەگیراوە ئەوا بەپێى یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.