نوفمبر 2016

وەزارەتى خوێندنى باڵا سود لە شارەزایى دامەزراوە زانستیەکان وەردەگرێت

دیدار و كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند بەهاوبەشى ناوەندە ئەکادیمى و زانستیەکان و ڕاوێژى مامۆستایانی زانکۆکانى كوردستان،‌ هه‌وڵ بۆ پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان دەدەین.

ئەو ڕاگەیاندنەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (١/٨/٢٠١٩) لەمیانى پێشوازیکردنى هات لە سەرۆکى ئینستیوتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێرى) و سەرۆک و ئەندامانى سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و سەرۆک و ئەندامانى سەندیکاى دەرمانسازانى کوردستان.

لە کۆى دیدارەکاندا کە هەریەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت ئامادەیبون، پشتگیرى و پشتیوانى خۆیان بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و گەشەپێدان و پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان ڕاگەیاندو، دوپاتیشیان کردەوە سەرکەوتنى پرۆسەى ڕیفۆرم و گۆڕاکارى لە کەرتى خوێندنى باڵا پێویستیەکى گرنگى ئەم قۆناخەیە.

لەلایەن خۆشیەوە د. ئارام محمد دواى بەخێرهێنان و سوپاسگوزارى، بەڵێنى دوپاتکردەوە بۆ پێشخستن و گەشەپێدانى کەرتى خوێندنى باڵا لەسەرجەم سێکتەرەکان هەنگاوى جدى و کردارى ئەنجامبدەن، لە دیداریشدا لەگەڵ د. دلاوەر عەلائەدین سەرۆکى ئینستیوتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێرى)، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بە چۆنیەتى برەودان بەکەرتى خوێندنى باڵا لەهەرێمى کوردستان کردو، ڕایگەیاند سود لە ئەزمون و شارەزایاى مێرى و سەرجەم دامەزراوە زانستیەکانى دیکە وەردەگرین. لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکى ئینستیوتى مێرى پشتیوانى خۆى بۆ سەرخستنى کەرتى خوێندنى باڵا ڕاگەیاندو بەڵێنى هەموو هاوکارى و پشتیوانیەکى بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتکردەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەداو لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، وەزیرى خوێندنى باڵا پاڵپشتى و پشتیوانى یەکێتى مامۆستایانى بە زەرو زانى و وتى: پەرەپێدانى پرۆسەى خوێندن و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان پێویستى بە هەماهەنگى و شەونخونى زیاتر هەیە، داواشى لێکردن پرۆژەیەک لەبارەى ڕەوشى خوێندنى باڵا و فێرکردن لەکوردستان پێشکەش بکەن و پێشنیاز و بۆچونەکانیان بۆ پێشخستنى سێکتەرى خوێندن و فێرکردن لە هەرێمى کوردسان بخەنەڕوو.

لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە ڕاگرى کۆلێژ و مامۆستایان و ئەکادیمیستان و لە نزیکەوە گوێبیستى ڕاو رسەرنجەکانیان بو، بۆ ئەمەش داواى لێکردن بە پێشنیازەکانیان پڕۆژە بەرنامەکانى وەزارەت دەوڵەمەند بکەن.