نوفمبر 2016

ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ ڕەوانەى پەروەردەکان کرا

wezaret22

لە ڕونکردنەوەیەکدا وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى دەکات، بەمەبەستى داواکارى پێشکەشکردن لەڕێگەى (زانکۆلاین) بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، پێوستە بۆ بەدەستهێنانى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) سەردانى قوتابخانەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەتایبەت ئەوانەى تا ئێستا بەڕێگەى ئەلیکترۆنى ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕیان وەرنەگرتۆتەوە.

سەبارەت بە نەگەیشتنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ بە بەشێک لە دەرچوان لە ڕێگەى کورتەنامەوە، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت هەر دەرچویەکى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى ئەگەر تا ئێستا ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕى بەدەست نەگەیشتوە دەتوانى لە ئەمڕۆ وە سەردانى قوتابخانەکەى خۆى بکات تا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) وەربگرنەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند پێویستە دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى (زانکۆلاین)، چونکە ماوەى پێشکەشکردن لە سەعات ١٢ى شەوى (١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایى دێت.