نوفمبر 2016

(138) خوێندكاری كەركوك لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم وەرگیران

newsitem-1854-19.11.2014-ku.jpg

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێكدا بەژمارە (28680) كە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی (24/12/2014) كە ئاراِستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی كردوەو ئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرەوەیە، بڕیاریدا بەوەرگرتنی (138) خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بەخوێندن لەو بەش و كۆلێژ و فاكەڵتی و زانكۆیانەی كە لێیی وەرگیراون.

وەك لە نوسراوەكەدا هاتوە، وەرگرتنی ئەو خوێندكارانە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی باردۆخی ئەمنی خوێندكارانی كەركوكە كە ناتوانن لە زانكۆكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەردەوام بن لە خوێندنەكانیان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو خوێندكارانە دەكات كە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتوە بەزوترین كات پەیوەندی بكەن بەو بەش و كۆلێژ و فاكەڵتی و زانكۆیانەی كە ناویان لێیی هاتۆتەوە بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان تا لە ساڵی نوێی خوێندنی (2014-2015) درێژە بەخوێندن بدەن.