نوفمبر 2016

جارێکى تر پرسى وەرگرتنى رۆژنامەنووسان تاوتوێ دەکرێت

دوێنێ سێ شەممە 26/10/2010 لەسەر ڕاسپاردەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ تاوتوێ کردنى پرسى وەرگرتنى ڕۆژنامەنووسان لە بەشەکانى ڕاگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان، کۆبوونەوەیەک لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو، کە بە ئامادەبوونى هەریەکە لە نوێنەرى لێژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان، نوێنەرى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى خوێندنى باڵا، نوێنەرى سەندیکاى ڕۆنامەنووسان، نوێنەرى بۆردى وەرگرتنى ڕۆژنامەنووسان.

لە دواى تاوتوێ کردنى هەمە لایەنەى ئەو پرسە، ئامادەبووان لەسەر کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز ڕێکەوتن، بۆ ئەوەى بخرێتە بەردەم ئەنجومەنى وەزارەت و بڕیارى لەسەر بدرێت، دواتر تەئکید لەوە کرایەوە کە بارودۆخێکى وا بڕەخسێنرێت کە لە بەرژەوەندى ڕۆژنامەنووسان و بەرزکردنەوەى ئاستى ڕاگەیاندن و بەشە زانستییەکانى تایبەت بەو بوارە بێت . 
جێگاى باسە، ئەوەى زیاتر باسى لێوە کرا بریتى بوون لە خاڵەکانى تەمەن و کۆنمرە و شێوازى وەرگرتن .