نوفمبر 2016

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

سەنتەری زمان

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

د. محمد حوسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى و سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە وێبسایتى (www.mhe-krg.org)ى ڕاگەیاند: ئەمشەو پێنج شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٨/٢٧) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەنتەرەکان ڕاسپێردراون کە بە خێرایی کاروبارەکان ڕابپەڕێنن بۆ ئەوەی بە زوترین کات ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت. هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى  وێبسایتى سەنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.

هەروەک وتیشى: ژمارەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سەرجەم سەنتەرەکان ( ٧١٦ ) بەشداربو بوە، دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى ٧٢ سەعات کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٨/٣٠) ئەمەش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سەنتەرەکان کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دادەنرێت.