نوفمبر 2016

وەزارەتى خوێندنى باڵا بایەخى تایبەت بەکردنەوەى تاقیگەى زانستى دەدات

كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی له‌ زانكۆی تیشك

نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، تاقیگەیەکى زانستى لە زانکۆى تیشک کردەوە و پێشانگه‌ى فۆتۆگرافى (هونەر عەباس)ى لە زانکۆکە بەسەر کردەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتى (١٣-١-٢٠٢٠) د. ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیر و نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ د. ئیدریس هادى ساڵح سەرۆکى زانکۆى تیشک و مامۆستایانى زانکۆکە، لەمیانى کردنەوەى تاقیگەیەک لە کۆلێژى دەرمانسازى زانکۆى تیشکى تایبەت ڕایگەیاند: پلانى وەزارەته‌كه‌مانە بایەخى زانستى بدرێت بە کردنەوەى تاقیگە بۆ بەشە زانستییەکان، لەو پێناوەى خوێندکار لەدواى دەرچونى زانکۆ ئاشناى تەواوى زانستەکەى بێت، لەو چوارچێوەیەشدا دەستخۆشى لەزانکۆکە کردو ئەو هەوڵەى بۆ پەرە پێدان بەتاقیگە و بوارە پراکتیکییەکان بەگرنگ وەسفکرد.

هەر لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ زانکۆی تیشک، کە لە ژێر چاودێری د.ئارام محمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی سازکرابو، پێشانگه‌یەکی فۆتۆیی تایبەت بە سروشت وشوێنەوارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لەژێر ناوى (روانین) بۆ فۆتۆگرافەر هونەر ساڵەیی کرایەوە، لە پێشانگەکەدا زیاتر لە ٥۰ فۆتۆی جۆراو جۆر نمایش کرابون کە گوزارشت بون لە سروشتی ناوازەی کوردستان و شوێنەوارە مێژویەکانی کوردستان، لەگەڵ هەر فۆتۆیەکیش زانیاری مێژویی و هەڵکەوتەی شوێنەکە بۆ میوانان رونکرابۆوە، بۆ ئەمەش د.ئامانج سەعید لەپاڵ بەسەر کردنەوەى تەواوى پێشانگەکە دەستخۆشى لە فۆتۆگرافەر هونەر ساڵەیى کرد و هانیدا بۆ بەردەوامى کارەکەى و هەوڵ و ماندوبونەکانى لەڕیگەى زومى کامێراکەى بۆ نیشاندانى دیمەن و سروشتى کوردستان بەگرنگزانى. هەر لەمیانى سەردانەکەدا بۆ زانکۆى تیشک د. ئامانج سەعید چەند بەش و تاقیگەیەکى زانکۆکەى بەسەرکردەوە.