نوفمبر 2016

وتەبێژى خوێندنى باڵا: سەعات ١٢ى سبەى شەو زانکۆلاین دادەخرێت

زانكۆلاین

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى دەکات پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین) چونکە سەعات ١٢ى سبەى شەو وێبسایتى (زانکۆ لاین) دادەخرێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووانى (١٢) ئامادەیى دەکات، سەعات (١٢)ى سبەى شەو (٢٠/٩/٢٠١٩) زانكۆلاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند سەعاتەى ماوە ئەو دەرچووانەى تا ئێستا فۆڕى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە هەوڵەکانیان بەتەواوەتى چڕکەنەوە و پەلە بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەى مافیان نەفەوتێت و، لەو بەش و کولێژانە وەربگیرێن کە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.