نوفمبر 2016

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى- ەوە

وه‌زاره‌ت2

لەلایەن هەندێک ماڵپەڕ و پەیجى سۆشیال میدیا ئاگادارییەک بەناوى زانکۆى ئۆستراڤاى چیکى  بڵاوکراوەتەوە، کە باس لە خوێندن لە بەشە پزیشکییەکانى زانکۆکانى کۆمارى چیک دەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە پێویستى دەزانێت ئاگادارى سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بکاتەوە ئەم جۆرە ریکلام و ئاگادارییەى  بانگەشەى بۆ دەکرێت هیچ جۆرە مۆڵەتێکى فەرمى پێ نەدراوە و لە دەرەوەى ڕێککار و ڕینمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستانە.

بۆیە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکەین خۆیان لەم جۆرە بابەتانە بەدور بگرن و، داواکارى بۆ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك پێشکەش نەکەن، کە مۆلەتى فەرمى و یاسایى وەزارەتەکەمانى نەبێت.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

٢٠/١/٢٠١٩