به‌چاودێری و ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌بۆنه‌ی پێشهنگبونیان له رێزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كه‌رنه‌ڤاڵێكی به‌ڕێوه‌برد.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به‌وتنه‌وه‌ی سرودی نیشتیمانی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستپێكرد، پاشان چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكرا.
زانکۆی سەڵاحەددین توانی لە گروپی پێشەنگی زانکۆکانی کوردستان بێت
به‌و بۆنه‌یه‌وه د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای بەخێرهێنانی ئاماده‌بوان، خۆشحاڵی خۆشی به‌ئاماده‌بون لەو کەرنەڤاڵه تایبەتهی سەرکەوتنی زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕیزبەندیی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٧- ٢٠١٨ دوپاتكرده‌وه و وتی: خۆشحاڵم کە زانکۆی سەڵاحەددین توانی لە گروپی پێشەنگی زانکۆکانی کوردستان بێت، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خویندکارانی زانکۆکەتان دەکەم.
ده‌ستخۆشی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كرا
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بە وردی سەیری داتاکانی زانکۆکەتانم لە ناو سیستمی ڕیزبەندی نیشتیمانی کردوە، بۆیه جێی خۆیەتی بەتایبەت دەستخۆشی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەکەم، کە بە تەرکیز و گرنگیپێدان و تێگەیشتنی قوڵەوە کاری لەسەر یەکە یەکەی پێوەرەکانی ریزبەندی نیشتیمانی کردوە.
ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی گرنگی زۆری هه‌یه
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له گرنگی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان كرد و وتی: لە بنەڕەتدا فەلسەفەی ڕیزبەندیی نیشتیمانی زانكۆكان بریتییە لە ڕێکخستنی پیشبڕکێ لە نیوان زانکۆکانی کوردستان لەسەر بنەما و پێوەر و ستانداردی زانستی، وتیشی ئێمە بۆ ڕێکخستنی ڕیزبەندیی نیشتیمانی پشتمان بە (هەشت پێوەری سەرەکی) و (چل و سێ پێوەری لاوەکی) به‌ستوه، كه پێوەرە سەرەکیانیش بریتین لە:
- چالاکی توێژینەوەی زانستی.
- کواڵیتی و ئاستی ژێرخانی زانستی و دڵنیایی جۆری خوێندن و فێرکردن.
- ستافی ئەکادیمی.
- کارلێک لەگەڵ کۆمەڵگه و چالاکی کەلتوری.
- چالاکی نێودەوڵەتی.
- بەدواداچوونی دەرچوان و بەدەستکەوتنی کار لە کەرتی تایبەت.
- کتێبخانەکان و گەیشتن بە سەرچاوە ڕەسەنەکانی مەعریفە.
- تێڕوانین و فیدباکی خوێندکاران و قوتابیان.
ڕونیشیكرده‌وه بەشی هەرە زۆری پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانی بریتین لەو پێوەرانەی کە لەسەر ئاستی دونیا لەڕیزبەندییە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکاندا بە کار دەهێنرێت.
وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێراق داوای هاوكاریان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردوه
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گرنگی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان و ڕایگه‌یاند: بە شانازییەوە دەڵێین هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە پەیڕەوکردنی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان پێشەنگ بوە، وتیشی ئەم ساڵ هەم لەلایەن ڕێکخراوی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، هەم لەسەر ئاستی ئێراقیش داوامان لێکراوە کە هاوکاریان بین و، ئەوانیش سوود لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانین جۆرێک لە سیستمی ڕیزبەندیی دابمەزرێنن.
پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانی ئاوێنەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانه
سه‌باره‌ت به‌گرنگی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانیش، د.یوسف گۆران وتی: زۆر جار لێمان دەپرسن، ئەگەر ڕیزبەندییەکانی له سەر ئاستی جیهان هەبێت، ئیتر ڕیزبەندیی نیشتیمانیمان بۆ چییە؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش وتی: ڕیزبەندیی نیشتیمانی فاکتەرێکی گرنگە بۆ خۆڕێکخستن و خۆئامادەکردن بۆ هەموو ئەو پێوەرانەی کە زانکۆکانمان دەبەنە ئاستێکی بەرزتر لە نێو ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان، وتیشی پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانی ئاوێنەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و پێوەرە نیشتیمانییەکانن و، ئامرازی چەسپاندنی دیدگا و بەرنامەکانی وەزارەتەکەمانە لە پێشخستن و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتوه
بۆ گرنگ و بایه‌خی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستیش، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: چالاکی توێژینەوەی زانستی لە پێوەرەکانی ڕیزبەندیی نیشتیمانی دا پشکی شێری پێدراوە، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە بەشداری ڕەسەن لە بەرهەمهێنانی مەعریفە و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی توێژەرانمان لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکان شاڕێی دەرکەوتنی زانکۆکانمانە لەسەر نەخشەی ئەکادیمیای جیهانی، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كی خسته‌ڕو و ئاشكرایكرد لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨ کە یەکەمین زانکۆ لە هەرێمی کوردستان دروست کراوە هەتا ساڵی ٢٠١٤ لە هەموو زانکۆکانی کوردستان ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزهکاندا بڵاو دەکرانەوە لە پەنجەکانی دەست تێنەدەپەڕی، بەڵام لە ئێستادا بە تەنها زانکۆی سەڵاحەددین لە ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دا (٤٤٩) توێژینەوەی بڵاوکراوەیان هەیە و، لە نێویاندا ١٥١ توێژینەوە لەو گۆڤارە ئاست بەرزانەدا بڵاو کراونەتەوە کە لەلایەن دەزگا بەناوبانگەکانی تۆمسۆن ڕۆیتەرس و سکۆپەسەوە تۆمار کراون، زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ڕونكردنهوهی خسته‌ڕو وتی: زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕێگه‌ی توێژینەوە زانستییەکانیەوە بە تەنها توانیویەتی لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا (918 Impact Factor ) کۆ بکاتەوە، کە ئەوەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ بەشداری ڕەسەن لە چالاکی توێژینەوەی زانستی و بەرهەمهێنانی مەعریفە، وتیشی جێگه‌ی شانازییە کە زانکۆکەتان لە پێوەرەکانی (توێژینەوە، دڵنییایی جۆری، چالاکی کەلتوری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگه و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان)، لەڕیزبەندی باشترین پێنج زانکۆی کوردستاندا بوە، بۆ ئه‌وه‌ش دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و توێژەران و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ دەکەم، بەتایبەت دەستخۆشی لەو توێژەرانە دەکەم کە بەرهەمی توێژینەوەکانیان گەیاندۆتە گۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەکان، هه‌روه‌ك داواشی لە سەرۆکایەتی زانکۆ کرد سوپاس و پێزانینی فەرمی ئاڕاستەی هەموو ئەو توێژەرانە بکات، كه توانیویانە توێژینەوەکانیان لەو گۆڤارانە بڵاو بکەنەوە کەلە لایەن (Web of Science) تۆمار کراون.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا باشترین (10) توێژه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هاندانی توێژه‌ران كرد و ڕایگه‌یاند: ئێمە وەکو وەزارەت لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەین بۆ دەستنیسانکردنی باشترین (١٠ توێژەر) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنانیان بۆ ڕێک دەخەین و، لە ڕێگه‌ی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستییەوە دەرفەتی بەدەسهێنانی فەندی تایبەت بە توێژینەوەیان بۆ دەڕەخسێنین، هیواشی خواست بتوانینن لە ڕێگه‌ی چەسپاندنی پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانییەوە ئاست و کواڵیتی زانکۆکان بگەیەنینە ڕادەیەک، کە نەوەی نوێ و گەنجانی وڵات باشترین ئاست و کواڵیتی خوێندنیان هەبێت و، دەرفەتیان هەبێت ئەو زانست و کارامەییانە وەربگرن کە بتوانن بە ئاسانی لە بازاری کاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا
لە کۆتاییدا پیرۆزبایی له زانكۆی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران كرد و، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ خواست.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین پشتیوانی له ڕێزبه‌ندی نیشتیمانی ده‌كات
هه‌ر له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا، د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان، سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانیه‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد، هه‌روه‌ك پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان به‌هه‌نگاوێكی گرنگ و گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له قه‌ڵه‌مه‌دا و، پشتیوانی زانكۆكهشی بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕیار و ڕینماییه‌كان دوپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ك ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی بهپڕۆسهیهكی گرنگ له قهڵمدا بۆ دروستكردنی كێبڕكێی زانستی له نێوان زانكۆكانی كوردستان، هه‌روه‌ك خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا كه زانكۆكه‌یان بۆ ساڵی 2017-2018 له ڕیزی پێشه‌وه‌ی گروپه‌كانی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان بون، بۆ ئه‌وه‌ش د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی ستایشی ڕۆڵی لێژنه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی له وه‌زاره‌ت و، زانكۆكه‌یان كرد، هه‌روه‌ك سوپاسی ئه‌و لێژنه‌یه و مامۆستایان و خوێندكاران كرد، كه شه‌ونخونی به‌رده‌وامیان كرد تا زانكۆكه‌یان گه‌یانده ئه‌و پله‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، هیواشی خواست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیان بكات بۆ دروستكردنی كه‌مپی نوێی زانكۆكه‌یان له شاری هه‌ولێر.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به‌چه‌ند نمایش هونه‌ری و ڕێزلێنان كۆتایی هات
له به‌شێكی دیكه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (3/12/2018) له هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه‌چو، د.هیوا یاسین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه‌ی زانستی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر وتاریان پیشكه‌شكرد.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به چه‌ند نمایشێكی هونه‌ری و دابه‌شكردنی خه‌ڵات و ڕێزلێنان كۆتایی پێهات.