نوفمبر 2016

پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیلاند کەوتە بواری جێبەجێکردن

پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیلاند کەوتە بواری جێبەجێکردن

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لەپێناو دروست کردنی سەرکردەی تازە لە بواری وانەوتنەوە وەزارەت ئامادەی هەموو هاوکاریەکە و پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی وانەگوتنەوە پرۆژەیەکی نیشتمانی گەورەیە و لەئەولەیەتی کارەکانمانە.

ئەم وتانەی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەئامادەبوونی د.ئامانج سەعید راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمرۆ دووشەممە ۱۷/۹/۲٠۱۸ لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ جیاجیاکانی هەرێم هات کە لەبواری و وانەوتنەوە کار دەکەن و بەشدارن لە لە پرۆگرامی ریفۆرمی شێوازی وانە گووتنەوە لە زانکۆکان.

لە میانەی وتەیەکدا  د. یوسف گۆران وتی: سیستمی پێداگۆجی لە ئەولەویەتی کارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە و ئێمە ئەم ریفۆرمە وەک پڕۆژەیەکی نیشتمانی گەورە دادەنێن، لەو پێناوەی بتوانین گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی وانە وتنەوە لەزانکۆکان دروست بکەین، وتیشی: بۆ ئەوەی گۆرانکاری گەورە دروست بکەین لەبواری وانە وتنەوە پێویستمان بە دروست کردنی سەرکردەی نوێ لە بواری وانە وتنەوە.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راشیگەیاند: ئێمە هەموو هاوکارییەکی ماددی و مەعنەوی بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە دەکەین، هاوکات سوپاس و ستایشی ئەو مامۆستایانەی کرد کە بەشدارن لەو پرۆسەیە.

پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیلاند پرۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە کەتیایدا ۳٠ مامۆستا لە زانکۆ جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆگرامی ریفۆرمی شێوازیوانە وتنەوە دەکەن کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی (HAMK)ی وڵاتی فیلاند بەڕێوەدەچێت، کەوا بڕیارە ئەو مامۆستایانە بەشداری کۆرسێکی شەش مانگی بکەن کە دوو مانگی ئەو کۆرسە لەوڵاتی فیلاند بەڕێوەدەچێت و چوار مانگەکەی دیکەش لەهەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری پسپۆرانی ئەو ولتە بەرێوەدەچێت و دوای تەواوبوونی کۆرسکە سەرپەرشتی خولەکانی وانە وتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی شێوازی وانە وتنەوە لەزانکۆکان گۆرانکاری ریشەیی بە ئاراستەی شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمی زانستی هەنگاوبنێت.