نوفمبر 2016

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئەنجامى بەرایى کاندیدەکانى سكۆله‌رشیپی وڵاتى چیک ڕاده‌گه‌ێنێت

chik

دواى ئەوەى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هاوكاری هه‌ردو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێر و، زانكۆی (په‌لازكی) ده‌رفه‌تی (30) سكۆله‌رشیپى بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی و، پزیشكی ددان ڕاگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى بەرایى کاندیدەکانى زەمالەى وڵاتى چیک ڕادەگەیەنێت.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: پێشکەشکارانی سكۆله‌رشیپی وڵاتى چیک، کە لە قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێدا (شۆرت لیست کراون) و، لەم لينكە خوارەوەدا ناویان هاتوە كە ژمارەیان (72) کاندیدە ئاگادارییان دەکەینەوە پێویستە:

  1. رۆژى ٥/٨/٢٠١٨ کاتژمێر (٨:٠٠)ى بەیانى ئامادەبن بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، لە بابەتەکانى (بایۆلۆجى  کیمیا  فیزیا  بیرکارى) کە بەزمانى ئینگلیزى دەبێت.
  2. کاندیدە سەرکەوتوەکان پێویستە بەشدارى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى (بایۆلۆجى – کیمیا) بکات، هەروەها ئازادە لەنێوان (فیزیا – بیرکارى) یەکێکیان هەڵبژێرێت.
  3. پێویستە کاندیدى سەرکەوتوو، پێناسه‌ی ئه‌زمونه‌ گشتیه‌كانی پۆلی دوانزه‌ و، یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ (رەگەزنامەى بارى شارستانى) – (ناسنامەى بارى شارستانى) – (کارتى زانیارى) – (پاسەپۆرت) لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ڕۆژى تاقیکردنەوە.
  4. شوێنى تاقیکردنەوە: هەولێر – زانکۆى ئۆستراڤا – شەقامى یاسین نەجار – بەرامبەر ئەبو شەهاب - پشت سۆفى مۆڵ، بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌: (٠٧٥٠٥٥٢٥٠٠٠) – (٠٧٥٠٥٥٣٠٠٠)

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئه‌وه‌شی ڕاگەیاند، پێشكه‌شكاران له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ورد و زانسیدا، چوونەتە پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی  له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برێن و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ ده‌كات و، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان تێچوی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ. بۆ بینینی نمونه‌ی ناوی كاندیده‌ سه‌ركه‌توه‌كان كلیك (لــــێـــره) بكه‌

عەباس ئەکرەم وتیشى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له‌ زانكۆ پێشكه‌توه‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لی یه‌كسان، شه‌فافیه‌ت، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.