وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستەکانى لە سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
یەکەم/ پۆستەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە :
- یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی (بۆ یەکەم جار) .
- یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران (بۆ یەکەم جار) .
- ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت (بۆ دووەم جار).
- ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش (بۆ یەکەم جار).
- ڕاگرى کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان (بۆ دووەم جار).
دووەم/ مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى /
1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 7/3/2018) رۆژى چوار شەممە دەبێت.
3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .
4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە
بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org(.