نوفمبر 2016

وەزارەتى خوێندنى باڵا پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران دەکات

wergrtn 21

بەئامانجى پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان، لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بۆ ساڵى نوێى خوێندن پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتن دەکات.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٤/٢/٢٠١٨) لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران - قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان یەکەمین کۆبونەوە خۆى بەسەرپەرشتى د.داود ئەتروشى بەڕێوەبرد.

وەک د.داود ئەتروشى سەررۆکى لێژنەکە ڕونیکردەوە، کارى سەرەکی لیژنەکەیان پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران بەشێوەکانى (ڕاستەوخۆ، زانکۆلاین، خوێندنى ئێواران و پارالێل)، لەتەواوى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم بە حکومى و تایبەتەکەمان دەبێ، ڕونیشکردەوە لێژنەکەیان لەهەنگاوى یەکەمدا تەواوى سەرنج و تێبینى و زانیارییەکان لە کەسانى پسپۆڕ کۆدەکەنەوە، لەهەمان کاتدا سەرنج و تێبینی لە تۆمارى خوێندکاران لە زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆ وەردەگرن، ئاشکراشیکرد ڕاپرسیەک لەنێو خوێندکارانى قۆناخى یەک لە زانکۆکان لەبارەى کێشە و گرفتەکانى سیستمى وەرگرتن ئەنجام دەدەن، لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادە دەکەن.

بۆ ئەوەش لە یەکەمین کۆبونەوەیاندا، ئەندامانى لێژنەکە چەندین ڕاو سەرنج و بۆچونیان لەبارەى کارەکانیان و چۆنیەتى پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان خرایەڕو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەک بڕیاریشدرا هەفتەى داهاتو بەجیا لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کۆببنەوە.

ڵیژنەى پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان لە ژمارەیەک کەسانى شارەزا لە دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى هەرێم پێکهاتوە، واش بڕیارە دەقى راپۆرت و پێشنیازەکانیان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەرز بکەنەوە تا بڕیارى پێویست لەوبارەیەوە بدرێ.