نوفمبر 2016

فەرەنسا ژمارەیەک سکۆلەرشیپ پێشکەش بەخوێندکارانى کوردستان دەکات

Study in French.jpg

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا لە کوردستان ئاگادار دەکات، کە بەشی هاوکاری و کەلتوری لە باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە ئێراق ژمارەیەک کورسی خوێندنی ماستەر لە بوارەکانی (پەیوەندییە نێودەولەتیەکان، یاسا و زانستە رامیاریەکان) پێشکەش بە خوێندکارانى هەرێمى کوردستان کردوە، بۆیە ئەوەى مەرجەکانى تێدایە و، خوازیارى بەدەستهێنانى کورسیەکانى ئەو سکۆلەرشیپەیە ناوى خۆیان تۆمار بکەن:

 

زانیارییە گشتیەکان:

  1. دەبێ خوازیار  دەرچوى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) بێت، یان ئەمساڵ خوێندکارى قۆناخى چوارەم بێت.
  2. کرێی بەشداریکردن بۆ کۆرسی زمان بریتیە لە (١٨٠٠٠٠) هەزار دینار و، دەکەوێتە سەر ئەستۆی خودی کاندیدەکە، لەم ئیمەیلەدا ناوى خۆت تۆمار بکە (cours@institutfrancais-erbil.com)
  3. هەر خوازیارێک کە کاندید کرا لە ڕێکەوتى (١٢)ی تشرینی دوەم ئەمساڵ تا ڕێکەوتى (٥ )ی کانونی یەکەمى ساڵى داهاتو کۆرسی زمانی فەرەنسی لە ناوەندی کەلتوری لە کونسڵگەرى گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەخوێنێت.
  4. باشترین کاندیدەکانی کۆرسی زمانی یەکەم، بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک بۆ بەدەستهێنانی ئاستی(B1) بی یەک زمانی فەرەنسی دەخوێنن لە وڵاتى فەرەنسا دەخوێنن، دواتر بۆ خۆئامادەکردن بەدەستهێنانی ئاستی(B2) بی دوو لە زمانی فەرەنسی بۆ ئەوەی بۆ پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپى سالی ئامادە (٢٠١٩) بێت.
  5. لە کانونی دوەمی ساڵى (٢٠١٩)ەوە  لەسەر بنەمای ئاستی زمان و کۆنمرەی زانکۆ، بەشی هاوکاری و کەلتوری لە بالێۆزخانەی فەرەنسا کاندیدەکانى سکۆلەرشیپەکە دەستنیشان دەکات.
  6. بۆ بەدەستهێنانى زانیارى وردەکاری زیاتر و خۆتۆمارکردن لە کۆرسی زمان، دەکرێت لە ئێستاوە خوازیاران پەیوەندی بە ناوەندی کەلتوری کونسڵگەرى گشتی فەرەنسا لە هەولێر بەم ناونیشان (http://cours.institutfrancais.org.uk)ە بکەن.