نوفمبر 2016

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى کە بەردەوامن لە خوێندن

wezarettt

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازی دەكات، ئەوانەى کە بەپێی دوا فرمانی وزاری بەردەوامن لە پرۆسەی خوێندن لە دەرەوەى وڵات، هەروەها لە ساڵی 2017 دا هيچ بڕە پارەیەکى کرێی خویندن بۆ زانکۆکەى ڕەوانە نەکراوە، یاخود لەم ساڵەدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرج نەکراوە و، لەئێستادا پارەى زانکۆکەى وەک کرێی خویندن قەرزارە، دەتوانیت دۆکیومینتی تایبەت کە بریتین لە:

 
(invoice +confirmation letter which prove he/she continue on study + account bank of university) 
بۆ ئيمێڵى hcdp.committee@mhe-krg.org تاکو ڕۆژی (٩/٨/٢٠١٧) ڕەوانە بکات، تەنها لە sub ئیمەیلەکانتان بنوسن (8) بۆ ئەوەى بەزووترین كات وردبینی لە فایلەکانتان بکرێت و کرێی خوێندنتان بۆ ڕەوانە بکریت .
 

تێبینی :

  • ئەو خوێندکارانەى زانکۆ داوای پارەی دەرەوەى ڕێنماییان لێدەکەن وەک 
  •  (tuition fee for fourth-fifth year + accommodation + meal + parking + bench fee + lab )
  • پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن.
  •  ئەو خوێندکارانەى لە ساڵی (2017)دا پارەى خوێندن بۆ زانکۆکانیان نێردراوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن .
  • ئەو خوێندکارانەى لەساڵی (2017)دا لە ڕێگەى چەکی بانکییەوە ڕاستەوخۆ پارەیان بۆ خەرجکراوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن
  • ئەو خوێندکارانەى کە ڕوبەڕوى گرفت بونەتەوە لە پارەى نێردراوى ساڵی (2017)دا بۆ زانکۆکانیان لە ڕوی بڕ و شێوازی گەیشتن و نەگەیشتنی پارەکانەوە بەهەمان شێوە پێویست ناکات دۆکیومێنتی سەرەوە بنێرن، چونکە لە ڕێگەى ستافیکی تایبەتەوە خەریکی چارەسەرکردنی ئەم بابەتەین.
  • ئەو خوێندکارانەى خوێندنیان تەواوکردوە و گەڕاونەتەوە پێویستە هەمان دۆکیومێت بنێرن، بەڵام لە (sub) ئیمەیلەکانتان بنوسن (9) و لێتەری زانکۆش بنێرن، کە ئاماژە بکات بەهۆی نەدانی پارەى کرێی خوێندن پێدانەوەى بڕوانامەکانیان ڕاگیراوە .