نوفمبر 2016

زەماله‌ی خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی ئیتاڵیا

 مامۆستا و فەرمانبەران ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەین، کە وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەولەتی ئیتاڵیا زەماله‌كانی خۆێندنی بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) ڕاگەیاند، ئەم زەمالەیە بەرنامەکانی (خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، توێژینەوە، کۆرسەکانی هونەر و مۆسیقا، کۆرسی پێشکەوتوو لە بواری زمان و کەلتوری ئیتاڵی) لە خۆدەگرێت.

بۆیه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌ خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) ده‌كات، كه‌ ئارەزوی خوێندنی لەو وڵاته‌ هه‌یه‌ تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکات و، به‌شێوه‌ی (ONLINE) زانیارییه‌كان پڕ بكاته‌وه‌، بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەکەمان:

http://www.ambbaghdad.esteri.it/ambasciata_baghdad/en/ambasciata/news/dall_ambasciata/2016/03/borse-di-studio-offerte-dal-governo.html

سەبارەت بە مەرج و ڕێنماییەکان بۆ پێشكه‌شكردن له‌م زه‌ماله‌یه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هەر کەسێک ئه‌گه‌ر ئەم مەرج و ڕێنمایانەی خوارەوەی تێدا نەبێت، ئه‌گه‌ر ناوی له‌ لیستی وه‌رگیراوانیش بێت دواتر مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

مه‌رجه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر:

1.پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یه‌كێك له‌ ده‌زگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

2.پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3.کۆنمرەی بەکالۆریۆسی نابێت لە (٪٦٥) کەمتربێت

4.تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت

5.خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

6.کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7.دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكه‌وتی (١٥/٤/٢٠١٦)ه‌.

مه‌رجه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا:

1.پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یه‌كێك له‌ ده‌زگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

2.پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3.کۆنمرەی ماسته‌ری نابێت لە (٪70) کەمتربێت

4.تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت