نوفمبر 2016

ئەنجامی پێداچوونەوە بەتانە و ناڕەزایى خوێندکاران ڕاگه‌یەندرا

main 01_r3_c2.png

 دواى پێداچوونەوە بە تانەو ناڕەزایى خوێندکاران و، ڕەچاوکردنى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦)، خوێندكارانى دوانزەی ئامادەیی لە سەعات (٤) ى ئێوارەى سبەینێ ڕۆژى یەکشەممە بەدواوە دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: سه‌رجه‌م ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى کە کۆنمرەکانیان بۆ بەشى زانستى ده‌گاته‌ (٤٤١) و ، بۆ بەشى وێژەى ده‌گاته‌ (٤٤١,١٧) و سەروتر كه‌ پێشتر بەهۆی هەڵەو كەمی هەڵبژاردن لەكاتی پڕكردنەوەی فۆرمی (زانكۆلاین) ناویان له‌ هیچ شوێنێك نەهاتبوهوه‌،‌ دواى هەوڵ و ماندوبونێکى زۆرى ستافى ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتەکەمان و،  تێکڕاى کارمەندانى وەزارەت و زانکۆکان، بۆ پێداچوونەوە بە تانەو ناڕزایى خوێندکاران، توانرا بەڕەچاوکردنى  کۆنمرەکانیان لە کۆلێژ و پەیمانگەکان دابەشبکرێن و سه‌رجه‌میان وه‌ربگیرێن.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى بۆ ئەم مەبەستە خوێندكارانى دوانزەی ئامادەیی دەتوانن لە سبەى یەکشەممە، ڕێكەوتی (٢٠/١٢/٢٠١٥) لە سەعات (٤)ی ئێوارە بەدواوە، لەڕێگەی وێب سایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.comبەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆلاین)یان پێ‌ بڕكردبوەو، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون.

وتیشى لەکاتى بوونى هەر ناڕەزاییەک لەلایەن خوێندکاران/ قوتابیان دەربارەى وەرگرتنیان، دەتوانن سەردانى ئەو بەش و کۆلێژو پەیمانگەیانە بکەن کە لێى وەرگیراون بۆ ئەوەى ناڕەزاییەکانیان پێداچونەوەى بۆ بکرێت.