نوفمبر 2016

بڕوانامە بەسەر بەشداربوانى خولى فریاگوزارى سەرەتایى دابەشکرا

alt

 بەئامادەبونى د.کەریم عەبدول ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و، د.محمد صابر بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلان دانان و بەدوا داچوون و، د.نورى هەرزانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پشكنين و دڵنيايی جۆری و، د. خەتاب شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى و, نوێنەرى فەرمانگەى تەندروستى هەولێر و، نوێنەرى بنکەى تەندروستى زانکۆى سەڵاحەددین، لە مەراسیمێکدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوانى خولى فریاگوزارى سەرەتایى دابەشکرا

لەسەرەتایى مەراسیمەکەدا، کە ئەمڕۆ یەک شەممە، ڕێکەوتى (٩/٨/٢٠١٥) لە هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو، د.نورى هەرزانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پشكنين و دڵنيايی جۆری بەناوى د.یوسف وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاسى فەرمانگەى تەندروستى هەولێر و، بنکەى تەندروستى زانکۆى سەڵاحەددین کە هەمیشە هاوکاریان بون لە کردنەوەو سەرخستنى ئەو جۆرە خولانە، هەر لە وتەکەیدا بەگرنگیەوە باسى لە کردنەوەى خولى فریاگوزارى سەرەتایى و خولەکانى دیکە بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکاران کرد بۆ ئەوەى شارەزایى پیویست بەدەست بهێنن و، بتوانن لە ژیانى ڕۆژانەیاندا سودیان لێ وەربگرن.

لە کۆتایى مەراسیمەکەدا لەلایەن ئامادەبوانى مەراسیمەکە، بڕوانامە بەسەر یەک یەکەى بەشداربوانى خولى فریاگوزارى سەرەتایى دابەشکرا.