نوفمبر 2016

ڕاگه‌یاندنی ده‌رفه‌تی (30) زه‌ماله‌ی خوێندن له‌ وڵاتی هه‌نگاریا

_budapest_hungary_panorama_2011.jpg

 دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی (هەنگاریا) سی (٣٠) زەمالەی خوێندنی پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:

 

یەکەم/ (١٠) زەمالاتی خوێندن (بەکالۆریۆس) لە وڵاتی هەنگاریا، مه‌رجه‌كان:

1. دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

2. دەبێت پێشکەشکار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت بەپێیی تایبەتمەندی بەرنامەکە.

3. دەبێت تەمەنی لە (٢٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

4. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی بێت لە Pearson و، IBT TOEFL. (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

5. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

6. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، مانگانە بڕی (٤٠٤٦٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە  پێدەدرێت. له‌ هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

8. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە بریتیە لە ڕێكه‌وتی (٥/٤/٢٠١٥).

 

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی به‌كالۆریۆس بریتین له‌:

 

s

بوارە پسپۆڕییەکانی زەمالەکە لە وڵاتی هەنگاریا

ئەو بوارەنەی کە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن

1

electronic engineering

زانستی

2

Computer Science

زانستی

3

Archeology

زانستی وێژەیی

4

Irrigation engineering

زانستی

5

oil and gas management

زانستی و وێژەیی

6

Geology

زانستی

7

Environmental Science

وێژەیی

8

Water resource managment

زانستی و وێژەیی

9

Food technology

زانستی

10

Art (Music)

زانستی و وێژەیی

 

 دوەم: (٢٠) زەماله‌ی خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی هەنگاریا

مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی هەنگاریا بیست (١٠ ماستەر و ١٠ دکتۆرا) زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:

أ. مەرجەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر:

1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەی به‌كالۆریۆس.

3. یەکەم و دوهەم و سێیەمی سەر ئاستی بەشەکان لە زانکۆکانی کوردستان، كه‌ لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٣- 2014) بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ستهێناوه‌ لە مەرجی دو ساڵ تێپەڕبون بەسەر دەرچونیان دەبەخشرێن.

4. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.

5. دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت

6. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

7. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

8. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

9. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (٤٠٤٦٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت،  له‌هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

10. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە تا ڕێكه‌وتی (٥/٤/٢٠١٥) ده‌بێت.

 

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر بریتین له‌:

 

s

بوارە پسپۆڕێیەکانی زەمالەی خوێندنی باڵا/ ماستەر لە هەنگاریا

ئەو بوارەنەی کە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن

1

oil and gas manangement

economy, management , and law

2

water resources

ringgeology, agriculture, irrigation enginee

3

food technology

agriculture  , biology

4

Transportation engineering

civil engineering

5

Archeology

Archeology

6

Sustainable Engineering

Civil Engineering and Architecture Engineering

7

communication and media

Media

8

software engineering

  engineering computer science and sofware

9

radiotherapy

medicine, physics

10

Theology

Sociology, Islamic Studies, Philosophy, Anthropology, Languge

 

ب. مەرجەکانى خوێندنى باڵا/ دكتۆرا: 

1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەی ماسته‌ر.

3. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪70) کەمتر نەبێت.

4. دەبێت تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت

5. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

6. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

7. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

8. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (١٠٠٠٠٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت،  له‌هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

9. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە تا ڕێكه‌وتی (٥/٤/٢٠١٥) ده‌بێت.

 

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی باڵا/ دكتۆرا بریتین له‌:

 

s

بوارە پسپۆڕییەکانی زەمالەی خوێندنی باڵا/ دکتۆرا لە هەنگاریا

ئەو بوارەنەی کە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن

1

Petroleum engineering

Petroleum engineering

2

oil and gas law

law

3

environmental science

Biology, Environment, Chemistry and Agriculture

4

archeology

archeology

5

bank and finance

accounting, bank and finance and economy

6

Biomedical Science

biology, medicine,pharmacolgy and veternary

7

Computer Science

 engineerin  Computre science and software

8

pharmacy

pharmacology

9

Cultural Anthropology

sociology

10

Theology

Sociology, Philosophy, Anthropology, Islamic Studies, Languge

 

 تێبینی:

- ئەو بەڕێزانەی ئارەزوی پێشکەشکردنی داواکاری دەکەن، پێویستە لە ڕیگەی ئەم لینکەی خواره‌وه‌ فۆرمی پێشکەشکردنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە، دواین كات ڕێكه‌وتی (5/4/2015)ه‌.

 https://docs.google.com/forms/d/1WrQWk7rcLcBnTSWyN5owS-kYo8DX6wNNPWR3-CMrZks/viewform?c=0&w=1

 -- هاوپێچ خشتەی بەراوردکاری تاقیکردنەوە ستانداردەکانی توانستی زمان