نوفمبر 2016

وەزیری خوێندنی باڵا: دابەشکردنی موچە دادپەروەریی تێدا نییە

newsitem-1814_21.09.2014.png

وەزیری خوێندنی باڵا داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات بەزووترین کات موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابین بکات، ڕەخنەش لە شێوازی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەگرێت و دەڵێت دادپەروەریی تێدا نییە.

د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەڕێگەی SNNەوە داوای لە وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد بە زووترین کات موچەی وەزارەتەکەیان دابین بکەن، وتیشی: ئەگەر وەڵامی داواکەمان نەدرێتەوە ئەوا پشتیوانی لە فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەت دەکەین ھەر داواکارییەکیان ھەبێت.

وەزیری خوێندنی باڵا لە لێدوانەکەیدا بۆ SNN، ڕەخنە لە شێوازی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گرت و رایگەیاند:" ناکرێت ھەمو مانگێک وەزارەتێکی دیاریکراو دوابخرێت و لە کۆتایی لیستی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکاندا بێت. ھاوکات داواشیکرد ڕیزبەندی وەزارەتەکان مانگانە بگۆڕدرێت بۆئەوەی جۆرێک لە دادپەروەریی لە دابەشکردنی موچەدا بەدی بکرێت.