نوفمبر 2016

زانكۆی (لوبنانى فه‌ره‌نسی- هه‌ولێر)یش كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دابین ده‌كات

newsitem-1802-14.09.2014-ku.jpg

 وه‌زیری خوێندنی باڵا سوپاسیان ده‌كات

 زانكۆی (لوبنانى فه‌ره‌نسی- هه‌ولێر)یش كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دابین ده‌كات

 

* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕێكه‌وتی (16/7/2014) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نوسراوێكدا به‌ ژماره‌ (5/13887) داواى له‌ زانكۆ تایبه‌تیه‌كان كرد له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاتوه‌، ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن به‌پێی توانای زانكۆكانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ خوێندكاران/ قوتابیانی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن، ژماره‌یه‌ك له‌ زانكۆكان به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه‌ هاتن و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان كرد.

 

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر له‌ نوسراوێكدا كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی-یان ڕه‌وانه‌ كردوه‌، بڕیاریانداوه‌ به‌ته‌رخانكردنی (26) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (52) كورسی دیكه‌ به‌داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه‌ دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.

 

   له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و به‌ده‌نگه‌و هاتنه‌ی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نوسراوێكدا به‌ژماره‌ (1096) سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ دهۆك كردوه‌ له‌ پای ته‌رخانكردنی ئه‌و ژماره‌ كورسیه‌ی خوێندن بۆ خوێندكاران/قوتابیانی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ك هیواشی خواستوه‌ كه‌ نمونه‌ی ئه‌و جۆره‌ چالاكیانه‌ زیاتر بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به‌ بواری زانست و پێگه‌یاندن له‌و ناوچانه‌.