ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه, ڕێكه‌وتی (1/4/2014) د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازیكرد له وه‌فدێكی ووڵاتی هه‌نگاریا كه پێكهاتبوو له پیته‌ر وینتهرمانتیل جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا و، گیزا میهالی به‌رێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقیا و، تیبۆر زاتماری باڵێوزی وڵاتی هه‌نگاریا له عێراق.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی نێوان هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، پاشان رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی وڵاتی هه‌نگاریا واژۆ كرا.
به‌پێیی ئه‌و ڕێكه‌وتنه وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا (30) كورسی خوێندن له بواره جیاكان بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ سالی خوێندنی (2014-2015) كه گشت ئه‌ركه داراییه‌كانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌نگاریا ده‌بێت. له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له (10) خوێندكاری هه‌نگاری ده‌كات بۆ ماوه‌ی یه‌ك سال به‌مه‌به‌ستی خوێندن له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.