به‌ئامانجی باشتركردنی به‌شه ناوخۆییه‌كان له ڕووی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشنیازێكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (22/10/2013) به‌سه‌رپه‌رشتی د.خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون، د.خه‌تاب شێخانی باسی له گرنگی بواری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له به‌شه ناخۆییه‌كان كرده‌وه له پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و قوتابیان، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رگری شارستانی كرد به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له زانكۆكان ڕێنمای نوێ دابڕێژن تا له به‌كرێگرتنی باڵاخانه‌كان له‌لایه‌ن زانكۆكانه‌وه بۆ به‌شی ناوخۆی ڕه‌چاو بكرێن، هه‌روه‌ك باسی له پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌رگری شارستانی له قه‌زاو ناحیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی له‌بارو ته‌ندروست بۆ قوتابیان و خوێندكاران له به‌شه ناوخۆییه‌كان دابین بكه‌ن، له كۆتایی قسه‌كانیشیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشتی و پشتیوانی وه‌زاره‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له زانكۆكان دوپات كرده‌وه.
دواتریش به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی كۆمه‌ڵێك ڕێنمای ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه چه‌ندین پێشنیازیان خسته‌رو، واش بڕیاره هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه له چوارچێوه‌ی ڕێنمای نامه‌یه‌كدا گه‌ڵاڵه بكرێن و له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت و دواتریش بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نوفمبر 2016