بۆ زیاتر چه‌سپاندنی كه‌لتوری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له ناو خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 12/2/2013 له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تایی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا دكتۆر عه‌لی سه‌عید وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد ووتی: كه‌لتوری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كه‌لتورێكی تازه‌یه له وڵاتی ئێمه، بۆیه كاتی زیاتری پێویسته بۆ چه‌سپاندنی بۆ ئه‌وه‌ی له تێكڕای ئاسته جیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بنه‌ماكانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئامانج له په‌یڕه‌وكردنی دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌باره‌و گونجاوه بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران تا پڕۆسه‌ی خوێندن و زانست گه‌شه‌ی زیاتری پێبدرێت، ڕونیشی كرده‌وه ئه‌و كه‌لتوره نه‌ك پێویسته ته‌نها له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌ڵكو له به‌شه ناوخۆییه‌كان و ناو ماڵه‌كانیش ده‌بێ تاكه‌كان فێری بكرێن كه چۆن په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
دكتۆر عه‌لی سه‌عید ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆته به‌ر، له‌وانه به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ش و لێژنه‌كانی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی له زانكۆكان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ڕاسته‌وخۆ به نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستانه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا له ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه بهرێنماییهكی وه‌زاری و فرمانێكی زانكۆیی له‌سه‌ر زانكۆكان پێكهێنراوه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتیه له پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد به‌سه‌رجه‌م به‌شه ناوخۆییه ئه‌هلی و حكومیه‌كان تا له ڕووی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیه‌وه هه‌موو كه‌موكوڕی و كێشه‌كان دیاری بكات و دواتریش ڕێگه چاره‌ی گونجاویان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات به‌تایبه‌ت له دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك ( ئاگر كوژێنه‌وه، ئامێری زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه، ده‌روازه‌ی خۆرزگاركردن و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك نه‌وت و گاز له شوێنی تایبه‌تی و دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی بۆردی كاره‌باكان و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی دیكه).
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان چه‌ندین پێشنیاز و بیروڕا گه‌ڵاڵه كران بۆ باشكردنی كاره‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.