نوفمبر 2016

پەنجاو پێنج ملیۆن دۆلار بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی توانسازی

newsitem-1447-21.11.2012-ku.jpg

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە پەنجاو پێنج ملیۆن دۆلار بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی توانسازی خەرج کردووە.

ڕۆژی ١٦/١١/٢٠١٢ لە ویبسایتی سەرەکی (ئاوێنە) بابەتێک بڵاوکراوەتەوە لە ژێر ناونیشانی (شه‌ش مانگه‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا پاره‌ی‌ بۆ خوێندكاری‌ توناسازی‌ له‌به‌ریتانیا خه‌رجنه‌كردووه‌)، لەبەر بوونی زانیاری هەڵە لە ناوەرۆکی ئەو بابەتەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستیی بە پێویستی زانی ئە ڕوونکردنەوەیە بخاتە بەر چاوی رای گشتیی و خوێنەرانی ئازیزی سایتی ئاوێنە و کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بە شێوەیەکی کارا هەوڵی داوە خەرجکردنی مەفە داراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی دوا نەکەوێت. لە ماوەی (٦) مانگی ڕابردوودا و لەچوار چێوەی (١٠) لیستی یەک لە دوای یەکدا چەکی موستەحەقاتی دارایی بۆ (١٩٢٦) کاندیدی بەرنامەی تواناسازی خەرج کراوە کە کۆی گشتی پارەی خەرج کراو بۆ کاندیدانی تواناسازی لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا بریتییە لە (٥٥١٩٩٨٦٦)(پەنجاو پێنج ملیۆن و سەدو نەوەد و نۆ هەزار و هەشتسەد و شەست و شەش) دۆلار. هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا شێوازی سەرفکردنی موستەحەقاتی دارایی بەشێوازی لەلکترۆنی و لە ڕێگای سیستەمی بانکییەوە بگاتە کاندیدەکانی بەرنامەی توانسازی.

لەم خشتەیەی خوارەوەدا خەرجی کاندیدەکانی بەرناەی تواناسازی لە نێوان (٩/٥/٢٠١٢) تا (٢٠/١١/٢٠١٢) واتا لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگی ڕابوردوودا دەخەینە بەر دیدەی خوێنەرانی ئازیز:

تێبینی

بەرواری واژۆکردنی چەک

بڕی پارەی سەرفکراو بۆ ئەم لیستە  به‌ دۆلار

ژماره‌ی كاندیده‌كان

ژماره‌ی لیست

لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵا

2012/05/09

5806065

310

لیستی (40)

لیستی وەزارەتی پلاندانان

2012/05/22

1834094

120

لیستی ( 41)

لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵا

2012/06/04

2414513

88

لیستی ( 42)

لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵا

2012/06/19

3052988

80

لیستی ( 43)

لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵا

2012/07/07

5315390

250

لیستی ( 44)

لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵا

2012/08/01

7565829

270

لیستی ( 45)

لیستی وەزارەتی پلاندانان

2012/09/04

7909790

236

لیستی ( 46)

لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵا

2012/09/18

5521690

157

لیستی ( 47)

لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵا

2012/10/28

4830169

139

لیستی ( 48)

لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵا

2012/11/20

10949338

276

لیستی ( 49)

 

كۆی پاره‌ی راكێشراو

55199866

1926 کاندید

کۆی گشتی

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ٢١/١١/٢٠١٢