ڕۆژی 30/4/2012 كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دكتۆر عه‌لی سه‌عید پێشوازی كرد له قونسوڵی به‌ریتانیا كریس باوه‌ر و شاندێكی كۆمپانیای (BDP) ، كه كۆپانیایه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌ته به بیناسازی له بواری زانكۆ وپه‌روه‌رده‌دا.
له كۆبوونه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری بیناسازی له كۆمپانیای ناوبراو هێلین گرۆڤ، كورته‌یه‌ك له كاره‌كانی كۆپانیاكهی ڕوونكرده‌وه‌و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست، كه بتوانن له پێشبڕكێی دروستكردنی كه‌مپی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شدار ببن.
وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف و به پێی سیسته‌م به‌ڕێوه ده‌برێت و وتی " ئێمه هه‌میشه خوازیار و پێداگیرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه به كواڵیتییه‌كی به‌رز و شێوازێكی جوان پڕۆژه‌كان جێبه‌جێبكرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی پێشبڕكێیه‌كی ئاشكرا ده‌كرێت".