نوفمبر 2016

بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەمەریکا

newsitem-1168-03.11.2011-ku.jpg

 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە هاوکاری ڕێکخراوی (AMIDEAST)ی ئەمەریکی پرۆژەی (MHE-AMIDEAST) یان گەڵاڵە کردووە بەمەبەستی هاوکاریکردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی. ئەوانەی خوازیارن لە زانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا درێژە بە خوێندن بدەن ئەوا لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیە تاقیکردنەوەی ستانداردی زمانی ئینگلیزیان بۆ ئەنجام دەدرێت و لە کوردستان داخڵی کۆرسی زمانی ئینگلیزی دەکرێن. دواتریش لە لایەن رێکخراوی (AMIDEAST) ـەوە ئۆفەریان لە زانکۆکانی ئەمەریکا بۆ وەردەگیرێت بۆ دەستپێکردنی کۆرسی ئەکادیمی. خەرجی پێویست بۆ ئەم خزمەتگوزاریانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە دابین دەکرێت.

بۆیە ئاگاداری کاندیدە سەرکەوتووەکانی خولی یەکەم و دووەمی بەرنامەی تواناسازی دەکەین، ئەوانەی خوازیارن کە لە زانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خوێندنی ماستەر یان دکتۆرا تەواوبکەن، ئەوا بەزووترین کات فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری تایبەت بە پرۆژەی (MHE-AMIDEAST) لە ماڵپەری وەزارەتی خوێندنی باڵا دابگرن (Link). دوای پڕکردنەوەشی فۆرمەکە لەگەڵ ئەم دۆکومێنتانەی خوارەوە بنێرن بۆ بەڕێوەبەرێتی تواناسازی (پرۆسەی پێشکەشکردن) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

دۆکیومێنتەکان بریتین لە:

  1. کۆپییەک لە بڕوانامەی تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS, TOFEL, Password)
  2. وێنەیەکی ئۆریجیناڵ لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس / ماستەر
  3. کۆپییەک لە پاسپۆرتی عێراقی (جۆری A یان G)
  4. کۆپییەک لە ناسنامەی باری شارستانی عیراقی
  5. وێنەیەک لە (CV).
  6. سێ نوسراوی پشتگیری ئەکادیمی.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٢٠/١١/٢٠١١ یە .