نوفمبر 2016

ڕاگەیاندنێک سەبارەت بە قوتابیانی زانکۆی شاهانەی بەریتانی

alt

وەزارەتی خوێندنی باڵا توێژینەوەی زانستی ئاگاداری قوتابیانی قۆناخی یەکەمی زانکۆی شاهانەی بەریتانی، ئەوانەی کە پارساڵ بە نایاسایی وەرگیرابوون، دەکاتەوە کەوا ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەم ١١/١٠/٢٠١١ بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن بڕیاریان دا لەسەر پێدانی ماف بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوە بەو قوتابیانەی کە پەیوەندیان کردووەو ناوی خۆیان تۆمار کردووە لە یەکێک لە زانکۆکانی ( جیهان، عیشق، هەولێر بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا). ئەگەر هەر قوتابیەک لە تاقی کردنەوەکە دەرچوو، ئەوا لە قۆناخی دووەم دەوام دەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی